چیک بە توندی ئیدانەی هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر کێڵگەی نەوتی کۆرمۆر لە هەرێمی کوردستان دەکات
لوکاس گیوریچ کونسوڵی گشتی نوێی چیک لە هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە میانی دیدارەکەیدا لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هێرشە تیرۆریستییەکەی ئیدانەی کرد کە کێڵگەی غازی کۆرمۆری لە پارێزگای سلێمانی کردە ئامانج.
ڕۆژی پێنجشەممە (27ی تشرینی دووەمی 2025)، مەسرور بارزانی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لە لاپەڕەی فەرمیی خۆی لە فەیسبووک بڵاوی کردووەتەوەو،موتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە ئاماژەی بەوە داوە کە پێشوازی لە لوکاش گیوریچ، کونسوڵی گشتیی نوێی کۆماری چێک کردووە و پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لێ کردووە، هاوکات پشتیوانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ هەر جۆرە هاوکاری و هەماهەنگییەک نیشان داوە بە ئامانجی سەرخستنی کارەکانی لە هەرێمدا، لە بەرانبەریشدا کونسوڵی گشتیی چێک خواستی وڵاتەکەی دووپات کردووەتەوە بۆ پەرەپێدان و بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا کە هاوکاتە لەگەڵ گرژییە ئەمنییەکان، هەردوولا گفتوگۆیان لەبارەی دۆخی ناوچەکە کرد و بە توندترین شێوە هێرشە تیرۆریستییەکەیان بۆ سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر و ژێرخانی وزەی هەرێمی کوردستان سەرکۆنە کرد و بە هەوڵێک بۆ تێکدانی سەقامگیریی ناوچەکەیان لە قەڵەم دا.
