سودانی فەرمانی لێکۆڵینەوەیەکی بەپەلە لەسەر دانانی حوسییەکان وحزبوڵا لەلیستی تیرۆر دەدات
ئەمڕۆ پێنجشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران، فەرمانی کرد بە ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەیەکی بەپەلە و لێپرسینەوە لە کەمتەرخەمان سەبارەت بەو هەڵەیەی لە بڕیاری لیژنەی سڕکردنی پارەکاندا هاتووە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەنراوێکدا کە بۆئاژانسی هەواڵی موتەڵع هاتووە، ڕایگەیاند: "محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران، فەرمانی کرد بە ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەیەکی بەپەلە و دیاریکردنی بەرپرسیارێتی و لێپرسینەوە لە کەمتەرخەمان سەبارەت بەو هەڵەیەی لە بڕیاری لیژنەی سڕکردنی پارەی تیرۆریستان ژمارە (٦١ی ساڵی ٢٠٢٥)دا هاتووە، کە ڕۆژنامەی وەقائیعی عێراقی بە ژمارە (٤٨٤٨) لە ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ بڵاویکردووەتەوە، لەگەڵ ئەو دەقانەی تێیدا هاتووە و ڕەنگدانەوەی هەڵوێستی ناڕاستەقینە بوون، چونکە ڕەزامەندیی لایەنی عێراقی لەسەر بلۆک کردنی پارەکان لەسەر بنەمای داواکاریی لایەنی مالیزیا، تەنها سنووردار بووە بە تۆمارکردنی قەوارە و کەسە پەیوەستەکان بە هەردوو ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش و قاعیدە.
ئاماژەی بەوەش کرد کە: "حکومەت جەخت دەکاتەوە کە هەڵوێستە سیاسی و مرۆییەکانی بەرامبەر دەستدرێژی بۆ سەر کەسوکارمان لە لوبنان یان لە فەلەستین، هەڵوێستی مەبدەئی و نەگۆڕن و ناچنە ژێر بارێ موزایەدەکانەوە، جگە لەوەی ڕەنگدانەوەی ئیرادەی گەلی عێراقن بە هەموو پێکهاتە برایەتییەکانیەوە، لەگەڵ مافی گەلانی برایان لە ڕزگاربوون و ژیانێکی شکۆمەندانە لەسەر خاکی خۆیان، و هیچ کەسێک لە هەلپەرست و مایەپووچان ناتوانێت موزایەدە بەسەر هەڵوێستەکانی حکومەتی عێراقەوە بکات، کە هەمیشە سەلماندوویەتی بە تووندی پشت بە مافە مێژووییەکانی خاوەن خاکەکان دەبەستێت و لە پاڵیان دەوەستێت، و ڕەتکردنەوەی داگیرکاری و دەستدرێژی و کۆمەڵکوژی و کۆچپێکردنی زۆرەملێ، و هەموو ئەو کردارە دەستدرێژیکارانەی کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لێیان بێدەنگ بووە
