وەزارەتی داد ژمارەی ئەو زیندانیانەی لە ماوەی مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥دا ئازادکراون ئاشکرا دەکات
ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی داد ئازادکردنی ٧٦١ زیندانی لە ماوەی مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ ڕاگەیاند.
وەزارەتەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا کە دەستی ئاژانسی موتەڵع کەوتووە، ئاماژەی بەوە داوە کە ئاماری مانگانەی ژمارەی زیندانییە ئازادکراوەکان لەلایەن فەرمانگەی چاکسازیی عێراقییەوە لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، گەیشتووەتە ٧٦١ زیندانی لە بەغدا و ژمارەیەک لە پارێزگاکان.
هەروەها وتیشی: لەنێو ئازادکراوەکاندا ٤٣٨ زیندانی یاسای لێبووردنی گشتی گرتوونیەتەوە، لە کاتێکدا ٣٢٣ زیندانی دیکە دوای تەواوبوونی ماوەی سزاکەیان و جێبەجێکردنی سەرجەم مەرجە یاساییەکان ئازاد کراون.
وەزارەت جەختی کردەوە کە فەرمانگەی چاکسازیی عێراقی بەردەوامە لە بەدواداچوون و جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی ئازادکردن، دوای تەواوکردنی سەرجەم ڕێڕەوە یاساییەکان، بە جۆرێک کە گەرەنتیی ئەنجامدانی ئەرکەکان بکات بەپێی بەرزترین پێوەرەکانی پیشەییبوون و پابەندبوون
