حکومەت پڕۆژەی نوێی ڕێگاوبان بۆ ئاسانکاری گواستنەوە و خزمەتکردنی هاوڵاتیان ئاشکرا دەکات
محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران، ئەمڕۆ شەممە پەرۆشیی حکومەتی دووپاتکردەوە بۆ دروستکردنی تۆڕێکی ڕێگاوبانی مۆدێرنی گونجاو لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی دانیشتووان و فراوانکردنی چالاکییە گشتیەکان لە سەرانسەری پارێزگا جیاوازەکاندا.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە،بڵاویکردەوە،سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە کارە جێبەجێکارییەکانی دوو پڕۆژەی دەست پێکرد، پڕۆژەی یەکەم بریتییە لە ڕێگایەکی (34) کیلۆمەتری کە شاری کەربەلای پیرۆز بە ڕێگای خێرا دەبەستێتەوە لەگەڵ دروستکردنی (14) پرد بەسەر ڕووبارەکاندا کە یەکێکیان بەسەر ڕووباری فوراتدا تێدەپەڕێت، بە تێچووی گشتی (321) ملیار دینار.
وتیشی پڕۆژەی دووەم بریتییە لە نۆژەنکردنەوە و فراوانکردن و بەستنەوەی ڕێگای خێرا بە میحوەری (کفل- قاسم) و دروستکردنی هێڵی دووەم لە پارێزگای نەجەف، بە درێژی (30) کیلۆمەتر و (5) بەرزە پرد بۆ هەر ئاراستەیەک و دوو چوارڕێیان، بە تێچووی (88) ملیار دینار.
ڕوونیشیکردەوە سودانی تیشکی خستە سەر گرنگی ئەم پڕۆژانە، کە لە چوارچێوەی پاکێجێک پڕۆژەی پەیوەندیدار بە ملیۆنان زیارەتکار دەستیپێکرا و ڕێگا گرنگەکانی نێوان هەردوو پارێزگای کەربەلای پیرۆز و بابل بەیەکەوە دەبەستنەوە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو هاتوچۆ قورسەی کە تووشی دەبن، بەتایبەتی لە کاتی زیارەتە گەورەکاندا و جەختی لەوە کردەوە کو پڕۆژەکان خزمەت بە هاووڵاتیان دەکەن و مەینەتی دەیان ساڵەیان کەم دەکەنەوە و ئەم پڕۆژانە بەشێکن لەو ڕێبازە خزمەتگوزارییەی کە لەلایەن حکومەتەکەمان و حکومەتە خۆجێییەکانەوە لە سەرانسەری کەرتە جیاوازەکاندا گیراوەتەبەر بۆ خزمەتکردنی پارێزگاکانی نەجەف و کەربەلای پیرۆز و بابل و تەواوی ناوچەی فوراتی ناوەڕاست.
سودانی ڕایگەیاند کە ئەم پڕۆژانە بەشێکن لەو بەڵێنانەی کە لە سەردانەکەی ئەم دواییەیدا بە خەڵکی پارێزگای بابل داوێتی، هەروەها لە پەیوەندی بەردەوامدا بووە لەگەڵ حکومەتی خۆجێی بۆ ئەوەی ئەولەویەت بدات بە پەرەپێدان و فراوانکردنی تۆڕی ئەو ڕێگاوبانانەی کە بە پارێزگاکەدا تێدەپەڕێت، بەتایبەتی ئەوانەی دەیبەستنەوە بە پارێزگا پیرۆزەکانی کەربەلا و نەجەفەوە.
ئەمانەی خوارەوە دەقی وتارەکەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانە کەنوسینگەکەی بڵاویکردۆتەوە:
? ئێمە کارمان کردووە بۆ دامەزراندنی تۆڕی ڕێگاوبانی مۆدێرن کە هاوتا بێت لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی دانیشتووان و فراوانبوونی چالاکییە گشتیەکان.
? حکومەتەکەمان بە پلانێکی زانستی و بەباشی بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی ژێرخان دەستی بە کارەکانی کردووە، بە لەبەرچاوگرتنی گرنگی و پێویستییان لە بەدیهێنانی گەشەپێدان و گەشەسەندنی ئابووری.
? پڕۆژەی ژێرخانی زۆر پێویستە بۆ ڕاکێشانی وەبەرهێنان، هەروەها جەخت لەسەر جێبەجێکردنیان دەکەینەوە بەپێی تایبەتمەندی و پلانە ئامادەکراوەکان.
? وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و پارێزگا پەیوەندیدارەکانمان ڕاسپاردووە هاوکاری و هەماهەنگی بکەن بۆ چارەسەرکردنی هەر ناکۆکییەک یان ئاستەنگێک کە ڕەنگە ببێتە ڕێگر لە پرۆسەی جێبەجێکردندا.
? تەواوکردنی ڕێگاوبانەکان بەپێی تایبەتمەندی و ماوەی دیاریکراو گرنگو بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتیان و کەمکردنەوەی ڕووداوەکانی هاتوچۆ، و کورتکردنەوەی کات و مەودای گەشتکردن.
? ئەم پڕۆژانە پاڵپشتی چالاکیی پیشەسازی و کشتوکاڵی ئەم هەرێمە دەکەن کە شاهیدی چالاکییە ئابوورییە جۆراوجۆرەکانە.
? حکومەت بە گوێرەی بەرنامەی جۆراو جۆر پڕۆژەکانی بەردەوامە، چ پڕۆژەی ژێرخانی بێت یان پڕۆژەی پەیوەندیدار بە ملیۆنان زیارەتکارەوە.
? فەرمانگە پەیوەندیدارەکان ڕادەسپێرین پاڵپشتی کۆمپانیای جێبەجێکار بکەن بۆ تەواوکردنی ئەو دوو پڕۆژەیە بەپێی تایبەتمەندییەکان.
