عەبادی بە شێوەیەکی "گاڵتەجاڕانە" وەڵامی داوای گەڕانەوەی بۆ پۆستی سهرۆك وهزیرانی عێراق دەداتەوە
حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی پێشوتری عێراق لە میانی قسهكردنی لەگەڵ هاوڵاتییەکدا بە شێوەیەکی "گاڵتەجاڕانە" وەڵامی داوای گەڕانەوەی بۆ پۆستی سهرۆك وهزیرانی عێراق دایهوه و ڕایگهیاند، "خەڵکی کوفە وتیان چاوەڕێی حوسێنین و سەیرکە چییان لێکرد!".
له دیمهنێكی ڤیدیۆییدا دهردهكهوێت لە کاتێکدا هاوڵاتییەک لەگەڵ حەیدەر عەبادی قسەی دەکرد و دەیوت "خەڵک لێت ڕازییە و چاوەڕێی تۆیە"، عەبادی بە پێکەنینەوە وەڵامی دایەوە و وت، "خەڵکی کوفە وتیان چاوەڕێی حوسێنین و سەیرکە چییان لێکرد!"، کۆمێنتێک کە نوکتەی لەگەڵ ئاماژەیەکی مێژویی تێکەڵ کردبو.
ئەو ئاڵوگۆڕە لە کاتێکدایە کە گفتوگۆ سیاسییەکان لە پشت پەردەوە بەردەوامن و پێشبینیهكان ئاماژە بەوە دەکەن کە ڕەنگە دو هەفتەی داهاتو شایەتحاڵی ڕاگەیاندنی ڕێککەوتنی کۆتایی لەسەر سێ سەرۆکایەتییەکە بێت، ئەوەش ڕێگە خۆش بکات بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ.
ئەمەش لینکی ڤیدیۆکەی عەبادییە
https://www.instagram.com/reel/DR9gwyUCH3a/?igsh=OWhma3ZzcnJqdjVj
