وەزیری دەرەوە: هاوبەشی قووڵ لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان سەرەڕای ڕۆیشتنی یونامی بەردەوامە
ئەمڕۆ شەممە فوئاد حسێن، جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە، دووپاتی كردەوە كە هاوبەشی نێوان عێراق و نەتەوە یەكگرتووەكان ڕەگ و ڕیشەی قووڵ و بەهێزە، نەك كاتی و ڕاگوزەر.
لە وتارێكدا كە بە بۆنەی كۆتایی هاتنی نوێنەرایەتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ هاوكاری عێراق (یونامی) پێشكەشی كرد، و لەلایەن ئاژانسی هەواڵی موتەڵع بەدواداچوونی بۆ کرا، وەزیری دەرەوە ڕایگەیاند، "ئەم بۆنە گرنگە كاریگەری قووڵی هەڵگرتووە". ڕوونیشی كردەوە كە "هاوبەشی نێوان عێراق و نەتەوە یەكگرتووەكان كاتی و ڕاگوزەر نییە، بەڵكو هاوبەشییەكی ڕەگ و ڕیشەی قووڵ و بەهێزە". زیاتر ئاماژەی بەوەدا كە "ئەم هاوبەشییە بۆ چەندین دەیە درێژبووەتەوە بەرەو ئاسۆی فراوانتری هاوكاری بنیاتنەر و كردەوەی هاوبەش لە خزمەت ئاشتی و گەشەپێدان و مافەكانی مرۆڤدا".
ئاماژەی بەوەشكرد : كە ڕۆیشتنی یۆنامی ئەمڕۆ بەهیچ شێوەیەك نیشانەی كۆتاییهاتنی ئەم هاوبەشی قووڵەنییە،بەڵكو نوێنەرایەتی گواستنەوەیەكی سروشتییە بۆ قۆناغێكی نوێ كەتیایدا هاریكاری لەڕێگەی تیمی دانیشتووی نەتەوە یەكگرتووەكان لە بەغدا بەرێوەدەچێت،هاوبەشە لەگەڵ ئەو لەو دیدگایە ستراتیجیەی عێراق و لەسەر بنەمای رۆحی متمانەی یەگتری كە لەماوەی ساڵانێكدا لە كاری هاوبەش دامەزراوە.
فوئاد حسێن دووپاتی كردەوە : كە عێراق ئەمڕۆ لە ساتێكی مێژوویی ڕاستەقینەدا وەستاوە، جەختی لەوە كردەوە كە هاوبەشی لەگەڵ یۆنامی تەنیا ئەركێكی نەتەوە یەكگرتووەكان نەبووە لە وڵاتێكدا كە بە قۆناغێكی سەختدا تێدەپەڕێت، بەڵكو چیرۆكێكی سەركەوتنی هاوبەش بووە بۆ هەردوولا، كە لەسەر قوربانیدانی بەرچاو و ئیرادەیەكی نیشتمانیی پتەو و هەوڵی بەرجەستە لەلایەن نەتەوە یەكگرتووەكان و تیمە جیاوازەكانیەوە بنیات نراوە.
هەروەها ستایشی ئەو پاڵپشتییەی یونامی كرد لە چەندین بواردا، لە پشتگیریكردنی پرۆسەی هەڵبژاردنەكانەوە، لەنێویاندا هەڵبژاردنەكانی ئەم دواییەی پەرلەمانی، تا بەشداریكردن لە هەوڵەكانی ئاوەدانكردنەوە و بەهێزكردنی سەقامگیری، وەزیری پەروەردە دووپاتی كردەوە كە عێراق هەرگیز ئەو قوربانییە مرۆییانەی لەبیرناكات كە لەلایەن نوێنەرایەتییەكەوە داوە، لە پێش هەموویانەوە بەرپرسی یەكەمی یۆنامی، خوالێخۆشبوو سێرجیۆ ڤیێرا دی مێلۆ، كە لە كاتی جێبەجێكردنی ئەركی خۆیدا لە عێراق لە ساڵی 2003دا ژیانی لەدەستدا، لەگەڵ قوربانیانی دیكە كە گیانیان بەخت كرد لە خزمەتی ئاشتی و مرۆڤایەتیدا،هەروەها ووتی لەم چوارچێوەیەدا سەرەخۆشی قووڵی حكومەتی كۆماری عێراقی بۆ بنەماڵەی كۆچكردوو ڤیێرا دی مێلۆ و كەسوكاری سەرجەم قوربانییەكان دەربڕی.
فوئاد حسێن لە كۆتایی قسەكانیدا جەختی لەوە كردەوە : كە عێراق لە كاتێكدا كە لاپەڕەیەكی نوێی هاوكاری لەگەڵ نەتەوە یەكگرتووەكان دەكاتەوە، بە متمانەی زیاتر و ئیرادەیەكی قووڵتر و خواستەكانی داهاتوویەكی خۆشگوزەرانتر ئەو كارە دەكات.
