وەزارەتی بەرگری ئەمریكا: دو سەرباز و وەرگێڕێكمان لە سوریا كوژران
وەزارەتی بەرگری ئەمریكا (پنتاگۆن) ڕایگەیاند، لە هێرشەكەی ئەمڕۆ سەر دەورییەكی هاوبەشی هێزەكانی ئەمریكا و سوریا لە شاری تەدمور لە بیابانی سوریا، دو سەربازی ئەمریکی و وەرگێڕێکی مەدەنی ئەو وڵاتە کوژران و سێ سەربازی دیکەش برینداربون.
پنتاگۆن ئەمشەو لە ڕاگەیەندراوێكدا، کوژرانی دو سەربازی ئەمریکی و وەرگێڕێکی وڵاتەكەی لە هێرشەکەی تەدموردا لە سوریا ڕاگەیاند و دەشڵێت، "هێرشەکە لە میانی کۆبونەوەیەکی تایبەت بە بەرەنگاربونەوەی تیرۆر و داعش ڕویداوە و سێ سەربازی دیکەش برینداربون".
لەلایەكی دیكەوە دو بەرپرسی سوری بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاند، ڕۆژی شەممە کاروانێکی هێزە سەربازییەکانی سوریا و هێزێکی ئەمریکی لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، لە کاتی ئەنجامدانی دەوریەدا لە شاری تەدمور لە ناوەڕاستی سوریا هێرشیان كراوەتەسەر و بریندار هەیە.
لایخۆیەوە مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) ڕایگەیاند، نیگەرانن بە برینداربونی ژمارەیەک کارمەندی ئاسایشی گشتی سوریا و سەربازی ئەمریکی لە ڕوداوێكی تەقەكردندا لە بیابانی ئەو وڵاتە و جەختی لە پێویستی بە ئیرادەیەکی بەهێزتر كردەوە بۆ و بەرەنگاربونەوەی تیرۆر و شانەکانی لەو وڵاتەدا.
