لەئیدلب چوار ئه‌ندامی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی سوریا كوژراون
وه‌زاره‌تی ناوخۆی سوریا رایگه‌یاند، له‌ناوچه‌ی مهعرهی نو‌عمان له سنوری باشوری ئیدلبی سوریا، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو ته‌قه‌یان له هێزه‌كانی ئاسایش كردوه و به‌وهۆیه‌وه چوار ئه‌ندامی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی سوریا كوژراون و كه‌سێكی دیكه‌ش بریندار بوه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی سوریا پشتڕاستیكرده‌وه، له‌ئه‌نجامی روداوێكی ته‌قه‌كردن، چوار ئه‌ندامی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ كوژراون و ئه‌ندامێكی دیكه‌ی هه‌مان هێزیش برینداربوه.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه، له ئێستادا یه‌كه ئه‌منییه‌كان ئۆپه‌راسیۆنی گه‌ڕانی چڕیان له ناوچه‌كه ده‌ستپێكردوه، به ئامانجی ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستیان له هێرشه‌كه‌دا هه‌یه.
پێشتر وه‌زاره‌تی ناوخۆی سوریا پابه‌ندبونی خۆی به به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆر به هاوكاری له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هه‌واڵگری گشتی و وه‌زاره‌تی به‌رگری پشتڕاستكرده‌وه و رایگه‌یاند، به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ڕێكخراوی داعش وه‌ك كاری له پێشینه له چوارچێوه‌ی پلانی ده‌وڵه‌تدا ده‌مێنێته‌وه بۆ كۆنترۆڵكردنی ئاسایش، پاراستنی كۆمه‌ڵگه، به‌ره‌وپێشبردنی ئاشتی مه‌ده‌نی، بنیاتنانی ده‌وڵه‌تی دادپه‌روه‌ری و یاسا.
