خولی ئینگلتەرا... مان یونایتد بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە چوار گۆڵ لەگەڵ بۆرنمۆس یەکسانبوو
لەخولی ئینگلتەرا مان یونایتد بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە چوار گۆڵ لەگەڵ بۆرنمۆس یەکسانبوو.
لەیارییەکی هەفتەی 16پریمەرلیگ و لە شەوێکی دراماتیکیدا مان یونایتد میوانداری لە بۆرنمۆس کرد.
لەتایمی یەکەمدا یارییەکە بەبەهێزی دەستی پێکرد و لەخولەکی 13 دیالۆ دەرگای گۆڵ تۆمارکردنی کردەوە و یەکەم گۆڵی بۆ مانیو تۆمارکرد.
پاشان بۆرنمۆس لە خولەکی 40ئەنجامەکەیان یەکسان کردەوە.
تایمی یەکەم نزیکبوو لەوەی بەیەکسانی کۆتایی پێبێت، بەڵام کاسمێرۆ لەخولەکی چواری کاتی زیادکراو توانی دووبارە مانیو پێشبخاتەوە.
سەرئەنجام نیوەی یەکەم بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لەبەرژەوەندی شەیتانە سوورەکان کۆتایی هات.
لەنیوەی دووەمدا یارییەکە بەهەمان سیناریۆ بەردەوامبوو بەجۆرێک لە خولەکی 46 و 52 بۆرنمۆس دوو گۆڵی یەک لە دوای یەکیان تۆمارکردوو و بۆیەکەمینجار لە یارییەکەدا پێشکەوتن.
پاشان لەخولەکی 77 و 79 مانیو دوو گۆڵی تریان تۆمارکردوو و دووبارە پێشکەوتنەوە.
یاریی بەردەوامبوو تاوەکوو خولەکی 84کاتێک بۆرنمۆس توانیان گۆڵی چوارەم و یەکسان کردنەوەی ئەنجامی یارییەکە تۆماربکەن.
سەرئەنجام یارییەکە بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە چوار گۆڵ کۆتایی هات و هەردوولا بە خاڵێکەوە یاریگایان بەجێهێشت و بەم ئەنجامەش مانیو بە 26خاڵ لەپلەی شەشەمدایە و بۆرنمۆسیش بە 21خاڵ پلەی 13ی گرتووە.
