سەرۆک وەزیران: جیاوازی لە پلەبەندی مووچەی فەرمانبەران هەیە
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، ئەمڕۆ سێشەممە، جەختی لەوە کردەوە کە جیاوازی لە پلەبەندی مووچەی فەرمانبەراندا هەیە و پێویستە پێداچوونەوە و چارەسەر بکرێت. هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە حکومەت کۆمپانیای جیهانیی پەسەند کردووە بۆ چاکسازی لە کەرتی بانکی، و ڕوونیشی کردەوە کە ساڵانە زیاتر لە 22 تریلیۆن دینار لە کەرتی وزەدا خەرج دەکرێت.
سودانی لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا کە ئاژانسی هەواڵی موتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە، گرنگترین خاڵەکانی خستەڕوو:دۆخی دارایی و بودجە و سێ ساڵە: "بودجەی سێ ساڵە سەقامگیری لە خەرجیدا دابین کرد و بووە مایەی دڵنیایی لە دارایی پڕۆژەکان، و پێشبینی دەکەم لەمەودوا بەلای بودجەی سێ ساڵەدا نەچین ، ساڵانە زیاتر لە 22 تریلیۆن دینار لەسەر کەرتی وزە خەرج دەکرێت ،یهدهگی زێڕی عێراق لە 130 تۆنەوە بۆ 172 تۆن بهرزبووهتهوه، وئاستی هەڵاوسانمان لە 7.5% بۆ 2.7% کەم کردووەتەوە، و حکومەت توانیویەتی کەلێنی نرخی دراو کەم بکاتەوە."
ههروهها ئهوهیش خسته ڕوو كه "کۆی قەرزی دەرەکی 10 ملیار و 56 ملیۆن دۆلارە، و قەرزی دەرەوەی عێراق کەمترینە لەنێوان وڵاتانی ناوچەکە ، پێداچوونەوە بە گرێبەستەکانی پێشووی کارەبا **43%**ـی لە تێچووی پێشوو پاشەکەوت کردووە."
لهسهر فەرمانبەران و مووچە و ژمارەی مووچەخۆران: "ژمارەی فەرمانبەران لە ساڵی 2025 4 ملیۆن و 550 هەزارـە و ژمارەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی 2 ملیۆن و 960 هەزارـە."
ههروهها "کاتی ئەوە هاتووە کە پێداچوونەوە بە جیاوازییەکانی پلەبەندی مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت بکرێت." یاساکانی مووچە34 یاسا و بڕیاری تایبەت هەیە کە پەیوەندییان بە مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەتەوە هەیە، و پێویستە هەموار بکرێن."
سهرۆك وهزیران ئاماژهی بۆ ئهوهیش كرد كه"حکومەت کۆمپانیای جیهانیی پەسەند کردووە بۆ چاکسازی لە کەرتی بانکی،مەیلمان بۆ سەقامگیری لە جێگیرکردنی نرخی دراوە و گۆڕینی بە بەردەوامی ناکەین."
"دەوڵەت بەرپرسیارە لە پاراستنی کەرتی تایبەت لە زۆرلێکردن و بیرۆکراتی."
له بارهی وزە و وەبەرهێنان سهرۆك وهزیران وتیشی "سووتاندنی گازی هاوەڵ ساڵانە دەبووە هۆی لەدەستدانی 5 ملیار دۆلار ، پڕۆژەکانی وەبەرهێنانی گازی هاوەڵ گەیشتوونەتە 72%."
سهرۆك وهزیران له سهر کۆمپانیا جیهانییەکان وتیشی: "گەڕانەوەی کۆمپانیاکانی وەک ئێکسۆن مۆبیل، شێڤرۆن و هالیبێرتۆن بەهۆی شەفافیەتی ڕێکارەکانی حکومەتەوە بوو."
له بارهی هەناردەکردنی گاز سودانی وتی: "بۆ یەکەمجارە عێراق گاز هەناردە دەکات بە واژۆکردنی گرێبەستی 100 هەزار تۆن."
سودانی له بارهی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان ئاشكرایكرد كه پڕۆژەی سەدری نوێ: "پەرەپێدانی 66 شەقام لە شاری سەدر لە بەرامبەر مۆڵەتی وەبەرهێنانی 200 دۆنم ئەنجامدراوە و شارە نیشتەجێبوونەکان بژاردەی جێگرەوە بۆ هەموو چینەکان دابین دەکەن."
له بارهی نەفهقیی بن ئاو (النفق المغمور) سودانی ئاماژهی بۆ ئهوهیش كرد كه" شاکارێکی بیناسازییە کە بۆ یەکەمجارە لە ناوچەکە جێبەجێ دەکرێت."
