سەرۆک کۆمار بە بۆنەی جەژنی ڕۆژووەوە پیرۆزبایی لە ئێزیدییەکانی عێراق و جیهان دەکات
ئەمڕۆ پێنجشەممە عەبدولـلـەتیف جەمال ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕۆژووەوە پیرۆزبایی لە ئێزیدییەکانی عێراق و سەرتاسەری جیهان کرد و جەختی لە ڕەگ و ڕیشەی قووڵی مێژوویی پێکهاتەی ئێزیدی و گرنگی بەدیهێنانی دادپەروەری بۆ قوربانییەکانی کردەوە.
سەرۆک کۆمار لە پۆستێکیدا لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس کەموتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە ڕایگەیاند،گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گەلی ئێزیدیمان لە عێراق و لە سەرانسەری جیهان دەکەین بە بۆنەی جەژنی ڕۆژو و هیوای جەژنێکی پڕ لە هیوا و ئارامیتان بۆ دەخوازین، کە بەها ڕۆحییەکانی ئەم ڕۆژوە پڕ لە بەرەکەت بەرجەستە بکات.
وتيشى ئەم بۆنە بەبەهایە ڕەگ و ڕیشەی قووڵی مێژوویی و کەلتووری لە کۆمەڵی ئێزیدیدا هەیە و پێگەی دانەبڕاوی لە فرەیی وڵاتەکەماندا دووپات دەکاتەوە،بەوەبیرهێنانەوەی ئەو کارەسات و نەهامەتییەی کە بەرگەیان گرتووە و خۆڕاگرییان لە بەرامبەر تیرۆردا، بە ناسنامەی نەتەوەیی خۆیانەوە چەسپاوە.
سەرلەنوێ ئێمە دووپاتی دەکەینەوە کە پێویستیی دابینکردنی دادپەروەری بۆ قوربانییەکان و لێپرسینەوە لە تاوانباران و کارکردن بۆ ئاشکراکردنی چارەنووسی ڕفێنراو و بێسەروشوێنەکان.
