نسەییف سەرپێچی و دزەپێکردنەکان کەسایەتی دووەمی بانکی ناوەندی ئاشکرا دەکات و داوای لێپێچینەوەی لەگەڵ دەکات
عالیە نسەییف ئەندامی هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان،ئەمڕۆ پێنجشەممە، تێوەگلانی کەسایەتی دووەمی بانکی ناوەندی عێراقی لە دزەپێکردنی زانیاری لەسەر بانکە عێراقییەکان پشتڕاستکردەوە، داوایشیکرد ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری بکرێت بۆ ئەوەی لێپرسینەوەی لەگەڵدا بکرێت لەسەر پێشێلکارییەکانی.
لە پۆستێکیدا لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس کەموتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە، نسەییف ڕایگەیاندووە کە پێشتر پێشێلکارییەکانی ئەم بەرپرسەی ئاشکرا کردووە، ئاماژەی بەوەشکردووە، هاوبەشی ئەو کۆمپانیایانە بووە کە لە کاتی کۆبوونەوەکانی لەگەڵ هاوکارەکانی لە ناوچەی ئەلبوعێسە گرێبەستی گوماناوییان کردووە، هەروەها دەستی هەبووە لە دزەپێکردنی زانیاری هەستیار سەبارەت بە بانکە عێراقییەکان.
نسەییف ئاماژەی بەوەشکرد، بەفەرمانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە پێکهێنراوە بۆ پشکنین بۆ سەرپێچییەکانی، لێکۆڵینەوەکان دەرئەنجامی دەرکردن و سەرزەنشتکردنی لێکەوتەوە. ئاماژەی بەوەشکردووە، "پێویستە دادگایی بکرێت بۆ ئەوەی لێپرسینەوەی لەگەڵدا بکرێت لەسەر هەموو ئەو کارانەی کە لە ماوەی پۆستەکەیدا ئەنجامیداوە".
