به‌كۆی ده‌نگ د. به‌رهه‌م ساڵح به كۆمسیاری باڵای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بۆ كاروباری په‌نابه‌ران هه‌ڵبژێردرا
له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان، به‌كۆی ده‌نگ د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆك كۆماری پێشوی عێراقی به كۆميسیاری باڵای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بۆ كاروباری په‌نابه‌ران هه‌ڵبژێردرا و له‌ئه‌مڕۆوه تا پێنج ساڵی دیكه د. به‌رهه‌م له‌و پۆسته باڵایه‌دا ده‌مێنێته‌وه.
له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مشه‌ویدا به‌كۆی ده‌نگی ئه‌ندامه‌كانی، د. به‌رهه‌م ساڵحی وه‌ك كۆميسیاری باڵای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بۆ كاروباری په‌نابه‌ران هه‌ڵبژارد و به‌وه‌ش د. به‌رهه‌م ساڵح تا 31ی (کانونی دوه‌م/1)ی 2030 كۆمسیاری باڵای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ده‌بێت.
رۆژی 12ی (كانونی یه‌كه‌م/12)ی 2025 ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سەرۆکی رێكخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان، به‌فه‌رمی هه‌ڵبژاردنی د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری پێشوی عێراقی وه‌ك كۆميسیاری باڵای په‌نابه‌رانی رێكخراوه‌كه ناساند كه لە 1ی (كانونی دوه‌م/1)ی 2026 تاوه‌كو 31ی (کانونی دوه‌م/1)ی 2030 ئه‌و پۆسته باڵایه وه‌رده‌گرێت.
