ئەعرەجی: ئەو ناوانەی بە جدی کاندیدن بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران سودانی و مالیکین
بهها ئەعرەجی، ئەندامی فراكسیۆنی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانی پەرلەمانی، ئەمڕۆ سێشەممە جەختی کردەوە کە ئەو ناوانەی بە جدی کاندیدن بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، بریتین لە محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی ئێستا و نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا.
ئەعرەجی بە پێی ئاژانسی هەواڵی فەرمی کەموتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە ڕایگەیاند: "یەکەم هەنگاوی ئیستیحقاقە دەستوورییەکان تەواو کرا کە ئەویش هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران و جێگرەکانی بوو"، ڕوونیشی کردەوە کە "لە ئەمڕۆوە پێویستە کۆبوونەوەی جددی و بەرهەمدار ئەنجام بدرێن".
ئاماژەی بەوەش کرد: "هەمووان سوورن لەسەر ئەوەی وادە دەستوورییەکان تێنەپەڕێندرێن"، ڕاشیگەیاند: "دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ سەرۆکایەتی کۆمار کراوەتەوە و دوای ئەوە لە ماوەی ٣٠ ڕۆژدا، سەرۆک کۆمار گەورەترین فراكسیۆن ڕادەسپێرێت بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیران".
ئەعرەجی جەختی کردەوە کە "ئەو ناوانەی بە جدی بۆ سەرۆکایەتی وەزیران لە ئارادان، بریتین لە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران و نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا".
