ئەنجوومەنی وەزاری بۆ ئابووری باس لە چاکسازی لە باج و پاڵپشتی لە کۆمپانیاکان و توانای کڕینی هاووڵاتیان دەکات
ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ ئابووری کرد , بە ئامادەبوونی چەند وەزیرێک و ڕاوێژکاری پەیوەندیدار.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا كە دەستی ئاژانسی هەواڵی موتەڵع کەوتووە، ڕایگەیاندووە: "ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ ئابووری کرد، بە ئامادەبوونی چەند وەزیرێک و ڕاوێژکاری پەیوەندیدار، ئەمە چوارەمین کۆبوونەوەیە تایبەت بە گفتوگۆکردن لەسەر ڕێگاکانی زیادکردنی داهاتی دارایی و کەمکردنەوەی خەرجییەکانی حکومەت".
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە , لە میانی کۆبوونەوەکەدا "باس لە ئەگەری دەرکردنی بڕیار و ڕاسپاردەی پێویست لەو بارەیەوە کرا، لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر پاراستنی بەرژەوەندییەکانی هاووڵاتیان و زیان نەگەیاندن بە توانای کڕین و ئاستی بژێویان، بەتایبەتی بۆ توێژە هەژارەکان".
ئاماژەی بەوەشکرد ، هەر لە کۆبوونەوەکەدا "باس لە تەواوکردنی گفتوگۆکان لەسەر ڕێوشوێنەکانی چاکسازی لە باج و پێداچوونەوە بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران( 822 بۆ ساڵی 2025)، هەروەها هەنگاوەکانی پاڵپشتی و پەرەپێدانی کارەکانی کۆمپانیا تێکەڵ و حکومییەکان و بەشداریکردن لە بەهێزکردنی ئابووریی نیشتیمانی تاوتوێ کرا".
ئاماژەی بەوەشکرد ،"ئەنجومەنەکە پێداچوونەوەی بە بەیاننامە وردەکانی سندوقی پاڵپشتی هەناردەکردن کرد، جگە لە پشکنینی توێژینەوەکە سەبارەت بە زیادکردنی پشتیوانی خستنەڕووی ئەوەی لە پاڵپشتی قەرز هاتووە، بەمەبەستی بڕیاردان سەبارەت لەسەر بنەمای قەرزدان لە سندوقەکە بۆ هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهات و کەمکردنەوەی پشتبەستن بە داهاتی نەوت".
