سەرۆک ڕەشید جەخت لە گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و بەریتانیا دەکاتەوە
لەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆک کۆمار، ئەمڕۆ سێشەممە جەختی لە گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هاوبەشی نێوان عێراق و شانشینی یەکگرتوو (بەریتانیا) کردەوە، بەجۆرێک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاکانی هەردوو وڵاتی دۆست بکات.
لە راگهیندراوێكی سەرۆکایەتی کۆماردا کە دەست ئاژانسی هەواڵی موتەڵع کەوتووە، هاتووە: "سەرۆک کۆمار لە بەغداد پێشوازی کرد لە باڵیۆزی شانشینی یەکگرتوو لە عێراق 'عرفان سدیق' و بەڕێوەبەری جێبەجێکار لە نووسینگەی کۆمۆنۆێڵس و گەشەپێدانی دەرەوە لە وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا 'هێلینا فیکە لازانۆ'".
راگهیندراوهكه ئاماژەی بەوەش کردووە: "لە میانی دیدارەکەدا، باس لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و ڕێگاکانی پەرەپێدانیان لە بوارە جیاجیاکاندا کرا، جگە لە ئاڵوگۆڕکردنی بیروڕا سەبارەت بە ژمارەیەک پرسی هەرێمی و نێودەوڵەتی جێی بایەخی هەردوولا".
بەپێی راگهیندراوهكه ، سەرۆک کۆمار جەختی لە "گرنگیی چەسپاندنی پەیوەندییەکانی هاوبەشی نێوان عێراق و شانشینی یەکگرتوو" کردووەتەوە.
لە لایەن خۆیەوە، "باڵیۆز عرفان سدیق پێزانینی وڵاتەکەی بۆ ئاستی هاوکارییە دووقۆڵییەکان دەربڕی و ستایشی ئەو ڕۆڵەی کرد کە هێزە سیاسییەکان دەیگێڕن لە پشتگیریکردنی سەقامگیری و بەهێزکردنی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن".
