بە سەرۆکایەتی سودانی... ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئابووری تاوتوێی بەهێزکردنی پەروەردە و بەرزکردنەوەی هەناردەکردن دەکات
ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئابوری کرد، بە ئامادەبوونی وەزیری دارایی و خوێندنی باڵا و پەروەردە و ژمارەیەک ڕاوێژکار و بەرپرسی پەیوەندیدار.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا كە دەستی ئاژانسی هەواڵی موتەڵع کەوتووە، ڕایگەیاندووە: "ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئابوری کرد، بە ئامادەبوونی وەزیری دارایی و خوێندنی باڵا و پەروەردە و ژمارەیەک ڕاوێژکار و بەرپرسی پەیوەندیدار".
ئاماژەی بەوەشکرد ، "لە کۆبوونەوەکەدا باس لە میکانیزمەکانی بەهێزکردنی خوێندن کرا، هەروەها گوێ لە پێشنیارەکانی وەزیرانی پەروەردە و خوێندنی باڵا و سەرۆکی دەستپێشخەری پەروەردە لەسەر ئەو بابەتە گیرا".
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، "کۆبوونەوەکە بەردەوام بوو لەسەر ئەوەی پەیوەستە بە زیادکردنی داهات و پێداچوونەوە بە دۆسیە و بڕیارە پەیوەندیدارەکانی تر، کە دواتر پێشکەش دەکرێن بۆ پەسەندکردن".
ئاماژەی بەوەشکرد کە ، "لە کۆبوونەوەکەدا باس لە هەنگاوەکانی پاڵپشتی و پەرەپێدانی کارەکانی کۆمپانیا تێکەڵ و گشتییەکان و بەشداریکردن لە بەهێزکردنی هەناردەکردن و کەمکردنەوەی پشتبەستن بە داهاتی نەوت بۆ بەهێزکردنی ئابووریی نیشتمانی کرا'.
