سودانی جەخت لە پەرۆشیی عێراق دەکاتەوە بۆ هاوکاری و سوودوەرگرتن لە شارەزایی کۆمپانیاکانی کۆریا
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، جەختیکردەوە: لەسەر پەرۆشیی عێراق بۆ هاوکاری و سوودوەرگرتن لە شارەزایی کۆمپانیاکانی کۆریای باشوور.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە دەستی ئاژانسی موتەڵع کەوتووە، دەڵێت: "سەرۆک وەزیران محەمەد شیاع سودانی، پێشوازی لە باڵیۆزی کۆماری کۆریای باشوور لە عێراق لی جون ئیل کرد".
راشیگەیاند: "لە دیدارەکەدا، پێداچوونەوە بە پەیوەندییە دۆستانەکانی نێوان هەردوو وڵات و ڕێگاکانی پەرەپێدانی هاوکارییە دووقۆڵییەکان لە بوارە جیاجیاکاندا کرا، و لەگەڵ هەوڵدان بۆ فراوانکردنی ئاسۆکانیان بەو شێوەیەی کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردوو وڵات و هەردوو گەلی دۆست بکات".
بەپێی بەیاننامەکە، سەرۆک وەزیران ئاماژەی كرد: بە "گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و کارکردنی هاوبەش بۆ فراوانکردنی قەبارەی هاوکارییەکان لە بوارە جیاجیاکاندا، بەتایبەتی لە کەرتەکانی وەبەرهێنان، وزە، پەروەردە و تەکنەلۆژیا"، ڕوونیشیکردەوە: "عێراق پەرۆشە بۆ هاوکاری و سوودوەرگرتن لە کار و شارەزایی کۆمپانیاکانی کۆریای باشوور کە لە ناوچە جیاجیاکانی وڵاتدا کار دەکەن".
لای خۆیەوە، باڵیۆزی کۆماری کۆریای باشوور "خواستی وڵاتەکەی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات" دەربڕی و جەختیکردەوە: لەسەر پابەندبوونی کۆریای باشوور بە "بەردەوامبوون لە پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی گەشەپێدان و سەقامگیری لە عێراق و پەرەپێدانی هاوکارییە دووقۆڵییەکان بەو شێوەیەی خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بکات".
