کۆبونەوەی چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی ئەمریکا و ئێران هەڵوەشایەوە
به‌رپرسانی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رایانگه‌یاند، واشنتن، تارانی له ڕه‌تكردنه‌وه‌ی یه‌كجاره‌كی له داخوازییه‌كانی ئێران بۆ گۆڕینی شوێن و تەوەری دانوستانه‌كان ئاگاداركردۆته‌وه كه بڕیاره هه‌ینی داهاتو له مه‌سقه‌تی پایته‌ختی عومان به‌ڕێوه‌بچێت و به‌وهۆیه‌وه كۆبونه‌وه‌كه هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه.
ئاژانسی ئاكسیۆس له زاری به‌رپرسێكی ئه‌مریكییه‌وه بڵاویكرده‌وه، ئه‌مریكا لایه‌نی ئێرانی ئاگاداركردوه‌ته‌وه كه بژارده‌كه‌ی به‌رده‌میان قبوڵكردنی شێوازی ئێستایه بۆ دانوستان یان بهردهوامنهبونی دانوستانه‌كانه.
بڕیار بو هه‌ینی داهاتو خولێكی دانوستانی ڕاسته‌وخۆی نێوان ئه‌مریكا و ئێران له مه‌سقه‌ت ده‌ستپێبكات، دوای ئه‌وه‌ی پێشتر واشنتن ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕی له‌سه‌ر داواكاری تاران بۆ گواستنه‌وه‌ی دانوستانه‌كان له ئیستانبوڵه‌وه بۆ مه‌سقه‌ت، به‌مه‌به‌ستی ده‌سته‌به‌ركردنی هه‌نگاوێكی دولایه‌نه و ڕاسته‌وخۆ دور له به‌شداریكردنی به‌رفراوانی ناوچه‌كه.
