ڕوبیۆ: ئیداره‌ی تره‌مپ گفتوگۆی له ڕوبه‌ڕوبونه‌وه له‌گه‌ڵ ئێران پێ باشتره
ماركۆ ڕوبیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، ئیداره‌ی كۆشكی سپی ئاماده‌یه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئێران بكات و دانوستانه‌كانیشی پێ باشتره له هه‌ر روبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌ك.
ماركۆ ڕوبیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له كۆنفرانسی كانزا ده‌گمه‌نه‌كان، هه‌ڵوێستی واشنتنی به‌رامبه‌ر تاران ڕونكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، حكومه‌تی ئه‌مریكا ئاماده‌یه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌ر كه‌سایه‌تیه‌كی جیهاندا بكات، له ڕوانگه‌ی ئه‌مریكاوه دیالۆگ به مانای ڕه‌وایه‌تیدان به لایه‌نی به‌رامبه‌ر نییه، به‌ڵكو نیشانه‌ی ئاماده‌یی دانیشتن و گوێگرتن و ئاڵوگۆڕی بیروڕایه له‌گه‌ڵ هه‌ر وڵاتێكدا، جا هاوپه‌یمان بێت یان دوژمن.
وتیشی، "ئه‌گه‌ر دانوستانی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی ئه‌نجامی هه‌بێت، واشنتن كراوه‌یه به‌رامبه‌ر به‌و وتوێژانه و چوارچێوه‌یه‌كی دیاریكراویش بۆ ئه‌م دانوستانانه كه پێشتر له توركیا ڕێككه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه هاتوه‌ته ئاراوه، به‌ڵام لێدوانه دژبه‌یه‌كه‌كانی كاربه‌ده‌ستانی ئێران ئه‌وه ده‌رده‌خات كه تاران چوارچێوه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه‌ی قبوڵ نه‌كردوه".
ڕوبیۆ دوپاتیكرده‌وه، ئه‌مریكا هه‌میشه ئاماده‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئێران بوه و پابه‌نده به‌م ئاماده‌ییه، به‌ڵام جه‌ختیكرده‌وه كه هه‌ر دانوستانێك ده‌بێت ئه‌جێندایه‌كی ڕون و دیاریكراوی هه‌بێت بۆ گه‌یشتن به ئه‌نجامێكی مانادار.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به هه‌ڵوێستی دۆناڵد ترامپ كرد له‌باره‌ی سه‌ركوتكردنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له ئێران و وتی، "لێدوانه گشتییه‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بونه هۆی ڕاگرتنی ئه‌و له‌سێداره‌دانه به‌كۆمه‌ڵانه‌ی كه خه‌ریك بو ڕوبدات".
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا ڕوبیۆ ڕایگه‌یاند، ئێران پێشتر ڕازی بوه به فۆرماتێكی دیاریكراو بۆ دانوستانه‌كان، به‌ڵام به هه‌ر هۆكارێك ئه‌و دۆخه گۆڕاوه و ئه‌مریكاش ئاماده‌یه بۆ دانوستان و بڕیاربوه دیداره‌كه ڕۆژی هه‌ینی به‌ڕێوه‌بچێت.
