عێراق تۆڕێکی نێودەوڵەتی ماددە هۆشبەرەکانی هەڵوەشاندەوە لە ئۆپەراسیۆنێکی گەورەی ئەمنی لە ناوخۆی سوریا + وێنە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵییەکان لە وەزارەتی ناوخۆ، ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستبەسەرداگرتنی ٣٠٠ هەزار حەبی هۆشبەر و دەستگیرکردنی دوو بازرگانی نێودەوڵەتی لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە ناو خاکی سووریا ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتییەکەدا کە دەستی ئاژانسی موتەڵع کەوتووه، هاتووە: لە چوارچێوەی هاوکارییە ئەمنی و نێودەوڵەتییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تاوانە سنووربەزێنەکان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵییەکان لە وەزارەتی ناوخۆ، بە هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگەی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکانی سووریا، ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی گرنگیان لە ناو خاکی سووریا ئەنجامدا، کە بووە هۆی دەستگیرکردنی دوو بازرگانی نێودەوڵەتیی ماددە هۆشبەرەکان و دەستبەسەرداگرتنی ٣٠٠ هەزار حەب، کە هاوتایە بە ٥٠ کیلۆگرام لە ماددەی هۆشبەر.
ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە ئەم ئۆپەراسیۆنە جۆرییە دوای ئەوە ئەنجامدرا کە مەفرەزەیەکی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی کاروباری ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵییەکان چوونەتە سووریا، و ئۆپەراسیۆنەکە بە سەرکەوتنی تەواوەتی کۆتایی هات




