ته‌یف سامی: سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتو موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم ده‌نێرین
ته‌یف سامی، وه‌زیری دارایی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتو موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان خه‌رج ده‌كه‌ن.
ته‌یف سامی، وه‌زیری دارایی عێراق، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی وتی، لیستی موچەو 120 ملیار دیناره‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستانیان پێگەیشتوەو سەرقاڵی رێکخستنی لێبڕینی خانەنشینی موچەی مووچەخۆرانی هەرێمن.
وەزیری دارایی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، سەرەتای هەفتەی داهاتوو تەواوی موچەی موچەخۆرانی هەرێم بۆ مانگی یەک دەنێرن.
لێدوانه‌كه‌ی ته‌یف سامی پاش ئه‌وه دێت كه وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوریی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، بڕی 120 ملیار دیناریان وەک داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی کانونی دوەم بەشێوەی کاش خستۆته سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.
