هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت له‌كۆبونه‌وه‌یدا پشتیوانی له دانوستانه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران كرد
هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مشه‌ویدا پشتیوانی له دانوستانه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران كرد، به‌ئامانجی راگرتنی شه‌ڕ و زیاتركردنی قه‌یرانه‌كانی ناوچه‌كه و پشتیوانی خۆشی بۆ چاكسازیه‌كانی حكومه‌ت له‌ڕوی كۆنتڕۆڵكردنی ده‌روازه سنوریه‌كان دوپاتكرده‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، میوانداری كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌تی كرد، به ئاماده‌بونی عه‌بدولله‌تیف جه‌مال ڕه‌شید سه‌رۆك كۆمار ، هه‌یبه‌ت حه‌لبوسی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سه‌ركرده‌كانی حزب و پارته سیاسیه‌كانی ناو هاوپه‌یمانییه‌كه. له كۆبونه‌وه‌كه‌دا كۆمه‌ڵێك پرسی ستراتیژی له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی تاوتوێكران.
هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت پێشوازی و پشتیوانی ته‌واوی خۆی بۆ دانوستانه به‌رده‌وامه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران ده‌ربڕی كه له‌لایه‌ن سوڵتانییه‌تی عومانه‌وه میوانداریدهكرێت، داوای په‌سه‌ندكردنی گفتوگۆی جددی و دانوستانی له پێشینه‌ی كرد بۆ ناوچه‌كه و جیهان له وێرانكارییه‌كانی شه‌ڕ، كه خزمه‌ت به هیچ كه‌سێك ناكات و ته‌نها ئه‌و قه‌یرانه مرۆیی و ئابورییانه‌ی كه ناوچه‌كه و جیهانیان گرتوه گه‌وره‌تر ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت له كاتێكدا ده‌ستخۆشی له هه‌وڵه‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی كرد بۆ پێش‌گرتن له هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ، هه‌ڕه‌شه‌كانی دژی ئێرانیشی كه پێشێلكردنی هه‌مو نۆرم و ڕێككه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه، ڕه‌تكرده‌وه.
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی كۆنتڕۆڵكردنی هه‌مو لێدوان و گوتاری میدیایی و كرده‌وه‌كان كرده‌وه كه له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی عێراقدا ناگونجێن، هه‌روه‌ها ئاماده‌بوان ئه‌و هێرشه تیرۆریستییه‌یان شه‌رمه‌زار كرد كه نوێژخوێنانی له ئیسلام ئابادی پاكستان كرده ئامانج، هاوسۆزی ته‌واوی عێراق له‌گه‌ڵ گه‌لی پاكستان له ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی توندڕه‌وی دوپاتكرایه‌وه و جه‌خت له‌سه‌ر پێویستی هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تییه هاوئاههنگهكان كرایه‌وه بۆ بنبڕكردنی ره‌گ و ریشه‌ی تیرۆر.
لهڕاگهیهندراوهكهدا هاتوه، له كۆبونه‌وه‌كه بارودۆخی دارایی ئێستای تاوتوێ كرا و جه‌خت له گرنگی پشتیوانیكردن له ڕێوشوێنه جه‌وهه‌ری و چاره‌نوسسازه‌كانی حكومه‌ت كرایه‌وه به ئامانجی به‌هێزكردنی چاره‌سه‌ری ستراتیژی بنیاتنه‌ر، هه‌روه‌ها هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی پشتیوانیكردن له چاكسازییه ئابورییه‌كان كرده‌وه كه حكومه‌ت په‌سه‌ندی كردون، له‌وانه‌ش بڕیاره‌كانی په‌یوه‌ست به كۆنترۆڵكردنی ده‌روازه سنورییه‌كان و ڕاگرتنی ههموجۆرهكانی قاچاخچێتی، هه‌روه‌ها پاڵپشتیكردنی هه‌وڵه‌كانی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی باج و خۆدزینه‌وه له گومرگی.
لهڕاگهیهندراوهكهدا باس لهوهشكراوه، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا گرنگی پلانه‌كانی چاكسازی دوپاتكرایه‌وه كه ئامانجیان پاراستنی به‌رهه‌مه ناوخۆییه‌كان و په‌ره‌پێدانی پیشه‌سازییه نیشتمانییه‌كان و هه‌مه‌چه‌شنكردنی سه‌رچاوه‌كانی داهاته بۆ تێپه‌ڕاندنی پشتبه‌ستنی ته‌واو به نه‌وت.
هه‌روه‌ها له كۆبونه‌وه‌كه‌دا به درێژی باس له پرسی چه‌كدارانی داعش كرا كه له سوریاوه بۆ عێراق گواستراونه‌ته‌وه، هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت پاڵپشتی ئه‌و ڕێكاره یاسایی و دادوه‌رییانه‌ی كرد كه عێراق سه‌باره‌ت به‌م زیندانیانه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی دادپه‌روه‌ری گرتویانه‌به‌ر و داوای له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد به‌رپرسیارێتی خۆی له پاڵپشتیكردنی عێراق له‌و باره‌یه‌وه له ئه‌ستۆبگرێت.
