نێچیرڤان بارزانی: یەکێتی و پارتی له‌سه‌ر ئاڕاسته‌یه‌كی راستن بۆ ڕێكه‌وتن
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، هه‌رچه‌نده له‌ماوه‌ی رابردودا دو كۆبونه‌وه‌ی "زۆر باش" له‌نێوان مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی و بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی ئه‌نجامدراوه به‌ڵام هێشتا هیچ رێكه‌وتنێك نه‌هاتوه‌ته ئاراوه، به‌ڵام ده‌ڵێت، "هه‌ردو حزب له‌سه‌ر ئاڕاسته‌یه‌كی راستن بۆ ڕێكه‌وتن".
نێچیرڤان بارزانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، رایگه‌یاند، "هەمو وڵاتەکان دەیانەوێت هەرێمی کوردستانێکی بەهێز لە چوارچێوەی عێراقی فیدراڵ هەبێت و ئێمە فاکتەری سەرەکی سەقامگیری لە ناوچەکە دەبین".
له‌باره‌ی كۆبونه‌وه‌كانی پارتی و یه‌كێتی، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، "له چه‌ند رۆژی رابردودا مه‌سعود بارزانی و بافڵ تاڵه‌بانی دو كۆبونه‌وه‌ی گرنگیان ئه‌نجامدراوه و زۆرباش بو، به‌ڵام تا ئێستا نه‌گه‌یشتونه‌ته هیچ ڕێكه‌وتنێك، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا کۆبونەوەکە دەستپێکێکی زۆر باش بوە".
نێچیرڤان بارزانی له‌باره‌ی لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی عێراق وتی، "ئەوەی پێمان بکرێت بۆ پێکهێنانی حکومەتی عێراق دەیکەین".
په‌یوه‌ست به چاره‌سه‌ری له توركیا و باكوری كوردستان، سه‌رۆكی هه‌رێم رونیكرده‌وه، "پرسەکە زۆر جیدییە، راستە پڕۆسەکە هەندێک چەقبەستووە بەڵام ئەرێنییە و دەبێت پەکەکە بە دەم داواکارییەکانی عەبدوڵا ئۆجەلانەوە بچێت".
