له‌باره‌ی رێژه‌ی دانیشتوانی هه‌رێم، به‌غدا وه‌ڵامی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌داته‌وه
وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق له‌باره‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم كوردستان له‌سه‌ر رێژه‌ی دانیشتوانی هه‌رێم، له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا ده‌ڵێت، ژماره‌ی دانیشتوان له‌سه‌ر بنه‌مای رێككه‌وتنی به‌ر له‌ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری هه‌ژمار كراوه كه ئه‌ویش لێده‌ركردنی ئه‌و دانیشتوانه‌ی هه‌رێمه كه شوێنی پێشوی نیشته‌جێبونیان پارێزگاكانی دیكه بوه، به‌وه‌ش رێژه‌ی دانیشتوانی هه‌رێم 12.68%ی دانیشتوانی عێراق پێكده‌هێنێت.
عه‌بدولزه‌هره هینداری، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، ده‌سته‌ی بۆچون به‌سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری پلاندانان كۆبوه‌ته‌وه‌و تێیدا گفتوگۆ له‌سه‌ر چه‌ند بابه‌تێك كراوه له‌نێویاندا ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییانه‌ی كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه پێشكه‌شكراون له‌باره‌ی میكانیزمی هه‌ژماركردنی ژماره‌ی دانیشتوانی پارێزگاكانی هه‌رێم به‌گوێره‌ی ئه‌نجامی ئه‌و سه‌رژمێرییه‌ی كه له كۆتاییه‌كانی ساڵی 2025 ئه‌نجامدرا.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، وه‌زاره‌ته‌كه‌یان زیاتر له 20 خشته‌ی ورده‌كاریی ئه‌نجامه‌كانی سه‌رژمێرییه‌كه‌ی پێشكه‌ش به حكومه‌تی هه‌رێم كردون كه داتاكانی دانیتشوان له‌سه‌ر ئاستی پارێزگا، قه‌زا، ناحیه، گه‌ڕه‌ك و گوند له خۆده‌گرێت، جگه له راپۆرتی سه‌ربه‌خۆ له‌باره‌ی داتاكانی ته‌واوی پارێزگایه‌ك، به‌گوێره‌ی ئه‌و خشتانه كه پاڵپشتن به داتا خامه‌كان، رێژه‌ی دانیشتوانی هه‌رێم 14.14%ی دانیشتوانی عێراق پێكده‌هێنێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، هه‌ژماركردنی ژماره‌ی دانیشتوانی به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنی به‌ر له ئه‌نجامدانی سه‌رژمێرییه‌كه بوه ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر داوای هه‌رێمی كوردستان كه بریتییه له لێده‌ركردنی ئه‌و دانیشتوانه‌ی هه‌رێم كه شوێنی دانیشتنی پێشویان پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق بوه.
وه‌ك وته‌بێژی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق هێمای بۆ كردوه، له كۆبونه‌وه‌كانی به‌ر له ئه‌نجامدانی سه‌رژمێرییه‌كه‌دا، جه‌خت كراوه‌ته‌وه له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی سه‌رژمێرییه‌كه به‌گوێره‌ی پرۆگرامێكی نێوده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵ ژماردنی ئه‌وانه‌ی كه شوێنی نیشته‌جێبونیان گۆڕیوه.
وتوشیه‌تی، به‌گوێره‌ی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ژماركردنی ئه‌وانه‌ی كه شوێنی نیشته‌جێبونیان گۆڕیوه، خشته‌ی دانیشتوانی پارێزگاكان ئاماده‌كرا له‌گه‌ڵ هه‌ژماركردنی ئه‌و كه‌سانه له‌سه‌ر پارێزگاكانی خۆیان كه پێشتر شوێنی نیشته‌جێبونیان هه‌رێم نه‌بوه، له ئه‌نجامی ئه‌وه‌ش رێژه‌ی دانویشتوانی هه‌رێم ده‌بێته 12.68%ی دانیشتوانی عێراق.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم، رۆژی 11ی 2ی 2026، له كۆبونه‌وه‌ی خۆیدا رایگه‌یاند، به‌غدا ده‌ستكاری رێژه‌ی دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان له سه‌رژمێریی گشتی دانیشتوانی عێراقدا كردوه، ئه‌و ده‌ستكاریكردنه ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌و هه‌نگاوی پێویستیش له‌دژی ده‌گرنه‌به‌ر.
