بڕیارە ئەمڕۆ مەسرور بارزانی لە ئەمەریکا دادگای بکرێت بەتۆمەتی هەڕەشە
بڕیارە ئەمڕۆ دادگاییکردنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی دەستپێبکات، بە تۆمەتی هەڕەشەکردن و ناوزڕاندن لە دژی چالاکوانی مەدەنی "شنیار ئەنوەر حەسەن"،کە هەڵگری ڕەگەزنامەی ئەمەریکیە.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، ڕووبەڕووی سزای دادوەری ئەمەریکا دەبێتەوە ئەگەر لەبەردەم دەسەڵاتی دادوەری ئامادە نەبێت، لەو کەیسەدا کە بە یەکێک لە ئەندامانی تیمی پارێزەرانی سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا دۆناڵد ترەمپ و پارێزەر جۆن ڕۆولی سپێردراوە.
جۆن ڕۆڵی وتی " ڕاسپێردراوی سکاڵای یاسایی دژی بارزانی تۆمارکردووە لە دادگای فیدراڵی ئەسکەندەریا لە ویلایەتی ڤیرجینیا کە ئەو تێیدا دەژی"، ئاماژەی بەوەشکرد کە "بارزانی گەورەترین کۆمپانیای یاسایی لە ئەمەریکا دانا بۆ بەرگریکردن لێی".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "بارزانی ڕووبەڕووی دوو تۆمەت دەبێتەوە بە هەڕەشەکردن لە چالاکوانێکی کورد کە لە ئەمەریکا نیشتەجێیە، ئەمەش بە تەواوی لە یاسای ئەمریکادا قەدەغەکراوە و لە ڕێگەی نووسینگەی ڕاگەیاندنەکەیەوە ناوزڕاندنی بۆ کراوە، کە تۆمەتباری کردووە بەوەی پەیوەندی لەگەڵ ڕۆژنامەنووسێکی ئەمەریکیدا هەیە کە باسی گەندەڵی مەسرور بارزانی دەکات".
ڕۆلی ئەوەشی خستەڕوو "ئامادە نەبوونی مەسرور بارزانی لە دادگا دەبێتە هۆی ئەوەی لەژێر یاسای ئەمریکادا زیندانی بکرێت".
