مامۆستاێکی ئاینی دەڵێت شکۆ بۆ خوا بێت تەنانەت ئاژەڵەکانیش بە وشەکانی خودا بێزار نابن
دکتۆر یوسف بێلمهدی وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە جەزائیر، بەیانی ئەمڕۆ شەممە پێشوازی لە مامۆستا وەلید مەهساس ئیمامی مزگەوتی ئەبوبەکری سدیق لە ڕۆژهەڵاتی شاری بۆرج بو ئەریج کرد.
بەگوێرەی بەیاننامەیەکی وەزارەتی ئەوقافی جەزائیر، لە کۆبوونەوەکەدا سکرتێری گشتی وەزارەت و بەڕێوەبەری ڕێنمایی ئایینی و بەشی مزگەوتەکان و بەڕێوەبەری کاروباری ئایینی لە ویلایەتی بورج بو ئەریج ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون.
لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە نیشانی دەدات پشیلەیەک دەچێتە سەر شانی مامۆستاێکی ئاینی جەزائیری کە بەناوی "وەلید مەهساس" ڕاوەستا لەکاتی نوێژی تەراویح دا، لەلایەن بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە سەرسامییەکی زۆری لێکراوە، کە ستایشی کاردانەوەکەی مامۆستاکە دەکەن کە بە ڕێزگرتن و بەزەییەوە ناسراوە.
لاپەڕەی فەرمی خوێنەر وەلید مەهساس، گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە فەیسبووک بڵاوکردەوە کە پشیلەکە یاری لەسەر شانی خۆی دەکات و بە ملیدا دەخولێتەوە لە کاتی ڕابەرایەتی نوێژکەران لە نوێژی تەراویحدا، وەلید مەهساس لێدوانی دا وە گوتی: "شکۆ بۆ خودا بێت، تەنانەت ئاژەڵەکانیش بە وشەکانی خودا بێزار نابن، سەیری پشیلەیەک بکە سەردەکەوێت بۆ سەر ئیمامەکە کاتێک قورئان دەخوێنێتەوە لە نوێژی تەراویح دا"
شوێنکەوتووان دەستبەجێ کاردانەوەیان بۆ ڤیدیۆکە کرد و لێدوانەکانیان بە ڕێزگرتنی مەهساس و ئارامییەکەی لە نوێژدا سەرەڕای بەرزبوونەوەی پشیلەکە لەسەر شانی دڵخۆش بوون.
