زانیاری هەستیار لە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا دزراوە وە بڵاوکراوەتەوە
وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا "پەنتاگۆن" ڕایگەیاند، بڵاوکردنەوەی زانیاریەکان لەوانەیە لەسەر بەڵگەنامە نهێنییەکانی ئەمەریکا بووبێت، کە زۆربەیان پەیوەندییان بە شەڕی ئۆکرایناوە هەیە، مەترسییەکی گەورەیە بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا.
یاریدەدەری وەزیری بەرگری ئەمەریکا کریس میگەر وتی، ئەو بەڵگەنامانەی لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە دەڵێن هەندێک لە وێنەکان وا دەردەکەون زانیاری هەستیاریان نیشانداوە کە ئاشکراکردنی ئەو زانیارییانە لەوانەیە کاریگەرییەکی گەورەی هەبێت نەک تەنها لەسەر ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا بەڵکو لەسەر گیان لەدەستدانیش.
ئەو دزەکردنەی کە وەزارەتی داد لێکۆڵینەوەی لەسەر دەستپێکردووە، پێدەچێت هەڵسەنگاندن و ڕاپۆرتی نهێنی هەواڵگری لەخۆ بگرێت نەک تەنها سەبارەت بە ئۆکراینا بەڵکو لەسەر ڕوسیاش و شیکردنەوە زۆر هەستیارەکانی هاوپەیمانەکانی ئەمەریکا.
