ئیلۆن ماسک ئامادەیی خۆی بۆ فرۆشتنی تویتەر ڕاگەیاند ئەگەر کڕیارێکی گونجاو بدۆزێتەوە
دامەزرێنەری "تێسلا" و "سپەیس ئێکس" ئیلۆن ماسک کە ساڵی ڕابردوو تویتەری کڕی، ئامادەیی خۆی بۆ فرۆشتنی کۆمپانیاکە ڕاگەیاند ئەگەر کڕیارێکی گونجاو بدۆزێتەوە.
ملیاردێرەکە دانی پێدانا، بەگوێرەی بی بی سی، "بەڕێوەبردنی کۆمپانیایەکی نوێ ئاسان نەبوو، ئەمە بە هیچ شێوەیەک ئاهەنگێکی خۆش نەبوو، بەڵکو پرۆسەیەکی زۆر ئازاربەخش بوو، وه ئەوە بێزارت دەکات".
بازرگانە ئەمەریکییەکە پشتڕاستی کردەوە کە کارکردن لە تویتەر لە چەند مانگی ڕابردوودا زۆر ماندووی کرد، و گوتیشی پێی وایە بڕیاری کڕینی کۆمپانیاکە ڕاستبوو و جەختی لەوە کردەوە کە کۆمپانیاکە لە ئێستادا کارێکی باش دەکات.
ئیلۆن دانی بەوەدا نا کە ئەگەر لە ئێستادا پێشنیاری فرۆشتنی تویتەری بە بەهای 44 ملیار دۆلار وەرگرتبێت، ئەوا کۆمپانیاکە نافرۆشێت، بەڵام ئاماژەشی بەوەدا کە ڕەنگە ڕێککەوتنەکە ئەنجام بدرێت ئەگەر خاوەنە نوێیەکەی تویتەر بە پەرۆشەوە بێت.
ئیلۆن ماسک لە 27ی تشرینی یەکەمی 2022 کڕینی تویتەری تەواو کرد و بەهای ڕێکەوتنەکە 44 ملیار دۆلار بوو، و بازرگانەکە بڕیارەکەی بۆ کڕینی تویتەر پاساو دا و گوتی دەیەوێت یارمەتی مرۆڤایەتی بدات.
