کچە وەرزشوانێک بەبێ بەکارهێنانی ئینتەرنێت و پەیوەندیکردن بە جیهانی دەرەوە، بۆ ماوەی ساڵێک و نیو رۆژ لە ئەشکەوتێکدا دەمێنێتەوە
کچە وەرزشوانێکی ئیسپانی بەبێ بەکارهێنانی ئینتەرنێت و پەیوەندیکردن بە جیهانی دەرەوە، بۆ ماوەی 500 رۆژ لە ئەشکەوتێکدا دەمێنێتەوە.
بیاتریز فلامینی، ژنە شاخەوانێکی ئیسپانییە و لێکۆڵەرە لەبواری ئەشکەوت و کەندەڵان، لە 20ی تشرینی دووەمی ساڵی 2021 چووە ناو ئەشکەوتێک و دوای بەسەربردنی 500 رۆژ بەبێ هێڵی ئینتەرنێت و پەیوەندیکردن بە جیهانی دەرەوە، لە 14ی نیسانی 2023 هاتە دەرەوە و ژمارەیەکی پێوانەیی شکان، کە ماوەی 16 ساڵ بوو کەس نەیتوانیبوو بیشکێنێت.
ئەو ئەشکەوتەی ژنە شاخەوانەکە 500 رۆژ تیایدا مایەوە، دەکەوێتە هەرێمی گەرناتەی ئیسپانیا و 70 مەتر قووڵە، پێشتر ژمارەی پێوانەیی مانەوە بەتەنیا و لەناو ئەشکەوتدا بەناوی خانمێکی ئیتاڵییەوە بوو بەناوی کریستینا لانزۆنی، کە لە ساڵی 2007دا، ماوەی 269 رۆژ لە تاقیگەیەکی ژێر زەویدا مایەوە، بەڵام جیاوازیی سەرکێشییەکەی بیاتریز فلامینی لەگەڵ ئەوانەی پێش خۆی لەوەدایە، شاخەوانە ئیسپانییەکە لە سەرکێشییەکەیدا هیچ پەیوەندییەکی لەگەڵ دنیای دەرەوەیدا نەبەستووە و لە ئەشکەوتێکدا ماوەتەوە، بەڵام خانمە ئیتاڵییەکە، لە تاقیگەدا ماوەتەوە و چرکە بەچرکە لە دنیای دەرەوەی ئاگاداربووە.
