موشەکێکی سویدی لە وڵاتی نەرویجی دراوسێی دەکەوێتە خوارەوە بەبێ هیچ زیانێک
موشەکێکی توێژینەوە کە لەلایەن کۆمپانیای بۆشاییی سویدیەوە لە ناوەندی بۆشایی ئاسمانی ئیسرانگ لە باکووری سوید هەڵدراوە زوو ڕۆژی دووشەممە تێکشکا و بە دووری 15 کیلۆمەتر و لەناو نەرویجی دراوسێدا نیشتەوە.
کۆمپانیاکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند موشەکەکە گەیشتۆتە بەرزی 250 کیلۆمەتر و لەوێ تاقیکردنەوەکان لە سفری هێزی کێشکردندا ئەنجام دەدرێن.
فیلیپ ئۆڵسن، بەرپرسی پەیوەندییەکانی کۆمپانیاکە ڕۆژی سێشەممە بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند، "ئەو لە بەرزی هەزار مەتر و 10 کیلۆمەتر لە نزیکترین کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونەوە کەوتە خوارەوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕێوشوێنی ڕۆتینی گیراوەتەبەر کاتێک شتەکان بە شێوەیەکی دروست بەڕێوە نابرێن و حکومەتی سوید و نەرویج و بەرپرسەکانی دیکەیان ئاگادارکردووەتەوە.
کۆمپانیاکە دەڵێت کار بۆ گەڕاندنەوەی باری موشەکەکە دەکرێت و لێکۆڵینەوە لە وردەکارییە تەکنیکییەکانی پشت لادانی موشەکەکە دەکرێت.
