یاریزانی پورتوگالی کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەیەوێت هاوینی داهاتوو یانەی نەسری سعودی جێبهێڵێت
لە ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەێکی ئیسپانی هاتووە، "یاریزانی پورتوگالی کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەیەوێت هاوینی داهاتوو یانەی نەسری سعودی جێبهێڵێت و بگەڕێتەوە بۆ یەکێک لەو یانانەی کە لە ڕابردوودا یاری بۆ کردووە".
بەگوێرەی ڕۆژنامەی Elnacional ئیسپانی، "کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەگەڵ ژیانی سعودیەدا نەگونجاوە و دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ ڕیاڵ مەدرید، ئەو شارەی کە ئاسوودەیی تێدا دۆزیوەتەوە و جوانترین ساتەکانی ژیانی وەرزشی و تایبەتی خۆی بەسەربرد، لەوێ چەندین نازناوی بەدەستهێناوە و خۆشەویستەکەی جۆرجینا ڕۆدریگێزی بینیوە".
ڕۆژنامە کەتەلۆنیەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، "رۆناڵدۆ هەوڵێکی زۆری داوە بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ ڕیال مەدرید، بەڵام تووشی شۆک بووە بە ڕەتکردنەوەی تەواوی سەرۆک فلۆرنتینۆ پێرێز و ڕاهێنەری یانەکە کارلۆ ئەنچێلۆتی، ئەمەش ناچاری پورتوگالییەکەی کرد لە مانچستەر یونایتد بمێنێتەوە پێش ئەوەی بچێت بۆ یانەی ئەلنەسر".
کریستیانۆ ئەو یاریزانەی پێنج جار نازناوی یاریزانی جیهانی وەرگرت و لە ئێستادا گرێبەستی لەگەڵ ئەلنەسردا هەیە و تا هاوینی ساڵی 2025 بەردەوام دەبێت و مووچەی ساڵانەی 200 ملیۆن یۆرۆیە.
لەو کاتەوەی کە ڕۆناڵدۆ گەیشتۆتە ڕیازی پایتەختی سعودیە، کریستیانۆ لە هەموو پێشبڕکێکاندا 15 یاری بۆ ئەلناسر ئەنجام داوە و 12 گۆڵی تۆمارکردووە.
