بەپێی کۆتا ئامار ... بەغدای پایتەخت ژمارەێکی پێوانەیی لە دانیشتوان لەخۆ دەگرێتەوە
وەزارەتی پلاندانانی عێراق لە دوایین ئاماریدا ژمارەی دانیشتوانی بەغدای پایتەخت ئاشکرا دەکات.
وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق عەبدولزەهرە هینداوی لە ڕاگەیەندراوێکی تەلەفزیۆنیدا شەوی ڕابردوو وتی، "دانیشتوانی بەغدای پایتەخت 11 ملیۆن کەسە"، ئاماژەی بەوەشکردووە، پارێزگای موسەنا کەمترین ژمارەی دانیشتوانی هەیە و هەژارترینە لەنێو پارێزگاکانی عێراقدا.
هینداوی جەختی لەوە کردەوە کە "عێراق پێویستی بە زیاتر لە دوو ملیۆن و 500 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون هەیە، ئەمەش بەگوێرەی خەمڵاندنەکانی دانیشتوانە.
پێشتر وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایگەیاند: بەپێی ئەو خەمڵاندنانەی کە لەلایەن نووسینگەی ناوەندیی ئامارەکانەوە ئامادەکراون، خەمڵاندنەکانی دانیشتوانی عێراق بۆ ساڵی 2022 گەیشتە 42 ملیۆن و 248 هەزار و 833 کەس، لەگەڵ بەرزبوونەوەی ساڵانەی ڕێژەی 2.5%، ئەم ئامارە ئاشکرایکرد کە ڕێژەی نێر 50.5%ە و ڕێژەی مێ 45.5%ە.
