بەفەرمی یانەی ئیتحادی سعودی گرێبەستی لەگەڵ کەریم بنزیما بۆ ماوەی سێ وەرز واژوو کرد
ڕۆژی سێشەممە، بەفەرمی یانەی ئیتحادی سعودی گرێبەستی لەگەڵ ئەستێرەی فەڕەنسی و ئەستێرەی پێشووی یانەی ڕیاڵ مەدرید کەریم بنزیما بۆ ماوەی سێ وەرز واژوو کرد، و ژمارە 9 بە ئەستێرە فەڕەنسیەکە بەخشرا.
لە ساڵی ڕابردوودا یانەی نەسری سعودی گرێبەستێکی مێژووی لەگەڵ ئەستێرەی پورتوگالی کریستیانۆ رۆناڵدۆ کرد، ئەمەش وەک یەکەم هەنگاوی لەم جۆرە لەگەڵ یاریزانێکی جیهانی لە خولی سعودیە ڕووبدات.
شایەنی باسە لە ڕۆژانی رابردوو ناوی چەندین یاریزانی جیهانی لەگەڵ خولی سعودی لکا، لەوانە ئەستێرەی ئەرجەنتینی لیۆنێل مێسی کە گوایە بگوازرێتەوە بۆ یانەی هیلالی سعودی، هەروەها ئەستێرەی فەڕەنسی و یانەی چێلسی ئێنگلۆ کانتێ کە بەپێی میدیای سعودیە نزیەکە لە یاری کردن لە ڕیزەکانی یانەی ئیتیحاد هاوشانی کەریم بنزیما.
و بەپێی MD، شانشینی عەرەبی سعودی پلانی هەیە هەشتا ملیار ڕیاڵی سعودی تەرخان بکات بۆ سەرنجڕاکێشانی ئەستێرەکانی تۆپی پێ.
