پۆلیسی ئیسپانیا پاشماوەی ئافرەتێکی دۆزییەوە کە بۆ ماوەی نۆ ساڵ لە ناو دیوارێکەوە ونبووە
پۆلیسی ئیسپانیا پاشماوەی ئافرەتێکی دۆزییەوە کە بۆ ماوەی نۆ ساڵ لە ناو دیوارێکەوە ونبووە.
سیبۆرا گاگانی، تەمەن 22 ساڵ، نۆ ساڵ لەمەوبەر دیارنەما دوای ئەوەی لە خۆشەویستەکەی جیابووەوە، و پۆلیسی شارەوانی تۆرێمۆلینۆس لێکۆڵینەوەکەیان داخست دوای ئەوەی نەگەیشتنە هیچ ئەنجامێک لە گەڕان و دۆزینەوەی سیبۆرا.
پۆلیس مانگی ڕابردوو نهێنی کەیسەکەی ئاشکرا کرد دوای ئەوەی خۆشەویستی پێشووی کچە ونبووەکە "مارکۆ گالیۆ" تاوانێکی تری ئەنجامدا کە تیایدا بە چەقۆ لە کچێکی ئیتاڵی دا، لەکاتی لێکۆڵینەوەکاندا تۆمەتبارەکە دانی بە تاوانەکەی پێشووی نا بە کووشتنی خۆشەویستە پێشوەکەی "سیبۆرا" لە ساڵی 2014 دا، لەدوای بینینی وێنەیەکی سیبۆرا لە بنکەی پۆلیس لەکاتی لێکۆڵینەوەی پۆلیس لەگەڵی لەو تاوانەی کە لە مانگی ڕابردوودا ئەنجامی دا، وێنەی سیبۆرا بەمەبەستی دووبارە لێکۆلینەوە لەگەڵی لە ونبوونی سیبۆرا و دووبارە کردنەوەی کەیسەکەی کە لە دۆخێکی گوماناوی ونبوو هێنرا بۆ بنکەی پۆلیس.
مارکۆ دانی بەوەدا نا کە ئەو سیبۆرا کوشتووە و لاشە بە ترشێکدا تواندوە.
لەسەر دانپێدانانی مارکۆ، پۆلیس لەو شوقەیە گەڕان کە مارکۆ و سیبۆرا تێیدا دەژیان وتێبینی شتی نامۆیان کرد لە یەکێک لە دیوارەکانی شوقەکە، و بە بەکارهێنانی تیشکی ئێکس، پۆلیس شوێنی پاشماوەکانی سیبۆرایان دۆزییەوە و هێناویەنە دەرەوە.
