فەڕەنسا زیاتر لە 35 هاوڵاتی خۆی لە کەمپەکانی ڕۆژئاوای کوردستان دەگەڕێنێتەوە
فەڕەنسا ڕایگەیاند كه 10 ژن و 25 منداڵی فەڕەنسی لە کەمپەکانی ڕۆژئاوای کوردستان گەڕێندراون لە چوارەمین ئۆپەراسیۆنی لەو جۆرەیە.
دەیان هەزار کەس لەنێویاندا ئەندامانی خێزانی تیرۆریستانی داعش کە زیاتر لە 60 نەتەوە لە کەمپەکانی هۆل و ڕۆژ لە زیندانەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بەندکراون.
ژنانی فەڕەنسی بە شێوەیەکی خۆبەخش چوونە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی داعش بۆ کارکردن لەگەڵیان لە عێراق و سوریا پێش ئەوەی گروپەکە لەناو بچێت و دەستگیر بکرێن.
هەر کەسێکی پێگەیشتوو کە بە شێوەیەکی خۆبەخش بگوازرێتەوە بۆ ئەو ناوچانەی کە پێشتر لەژێر کۆنترۆڵی داعشدا بوون، ڕووبەڕووی پرۆسەی دادوەری دەبێتەوە.
هەروەها فەڕەنسا لەلایەن ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانەوە سەرکۆنە دەکرێت بەهۆی ئەوەی هێواش بووە لە گەڕاندنەوەی هاوڵاتیانی خۆی لە کەمپەکانی ڕۆژئاوای کوردستان.
لەم بارەیەوە، وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا لە بەیاننامەیەکدا ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند، "فەڕەنسا سوپاسی بەڕێوەبەرایەتی خۆبەڕێوەبەری کوردی لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا دەکات بۆ هاوکارییەکانیان بۆ ئەوەی ئەم ئۆپەراسیۆنە بکرێت".
