سەرۆکی تورکیا سێ باڵیۆزی نوێ لە وڵاتانی میسر و جەزائیر و ئیسپانیا دەستنیشان کرد
ڕۆژنامەی فەرمی تورکیا ڕۆژی شەممە دەقی فەرمانێکی سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگانی بڵاوکردەوە کە تیایدا سێ باڵیۆزی نوێ لە وڵاتانی میسر و جەزائیر و ئیسپانیا دەستنیشان کران.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی فەرمی، ساڵح موتلو شان وەک باڵیۆزی تورکیا لە میسر دەستنیشانکرا، هەروەها محەممەد کوتشوک یەڵماز وەک باڵیۆزی تورکیا لە وڵاتی جەزائیر دەستنیشانکرا و نوکێت کوچوکیل ئیزبێرگی وەک باڵیۆزی تورکیا لە ئیسپانیا دەستنیشانکرا.
لە ماوەی ڕابردوو میسر و تورکیا ڕایانگەیاند کە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوانیان بۆ ئاستی گەڕانەوەی باڵیۆزەکانیان گەڕاندووە، ئەمەش دوای نزیکەی 10 ساڵ لە دابڕانی پەیوەندییەکانی هەردوو وڵاتەکە.
بڕیارەکە هاوکات دەبێت لەگەڵ گەیشتنی سەرۆکی جەزائیر عەبدولمەجید تەبون بۆ ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا بۆ سەردانێکی دوو ڕۆژی کارکردن کە چاوەڕوان دەکرێت لەوێ لەگەڵ ئەردۆگان کۆببێتەوە.
