کارمەندێکی ئاسایش بە تەقەی چەند کەسێکی نەناسراو لە پارێزگای هەڵەبجە کوژرا
کارمەندێکی ئاسایش بە تەقەی چەند کەسێکی نەناسراو لە پارێزگای هەڵەبجە کوژرا.
بەپێی زانیارییەکان، لە ئەنجامی ڕووداوێکی تەقەکردن لە پارێزگای هەڵەبجە، ئەندامێکی ئاسایشی ئەو شارە دوای ئەوەی بە سەختی بریندار بوو گیانی لەدەستدا.
زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە تەرمەکەی ئێستا لە بەشی پزیشکی یاساییە لە سلێمانی و بڕیارە ڕادەستی خێزانەکەی بکرێت و بگوازرێتەوە بۆ سەید سادق شوێنی نیشتەجێبوونی.
شایەنی باسە، هەڵەبجە یەکێکە لە ئارامترین و سەقامگیرترین پارێزگاکان بە بەراورد لەگەڵ پارێزگاکانی تری هەرێمی کوردستان و بەدەگمه ن ڕووداوی تاوانکاریی تێیدا ئەنجام دەدرێت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی کە بە ئاژانسی موتەڵع گەیشتوون، ئەو کارمەندەی ئاسایش کە کوژراوە تەمەنی 32 ساڵە و خێزاندارە و شەوی رابردوو، بەهۆی دەمەقاڵێ لەگەڵ ژمارەیەک ماتۆرسوار شەڕە تەقە لە نێوانیان کرا و لە ئەنجامدا ئەو ئەفسەرەی ئاسایش گیانی لە دەستدا.
