وەزیری پەروەردە: لە کابینەی نۆی حکومەت هەزاران قوتابخانە نۆژەنکراونەوە
ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی خزمەتگوزاریەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کەرتی پەروەردە، هەزاران قوتابخانە کراونەتە خزمەتی قوتابییانەوە.
لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی قوتابخانەیەک لە گەڕەکی ژینی دارەتوو لە هەولێر، ئالان حەمەسەعید ڕایگەیاند: "ئەم قوتابخانەیە لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دروست کراوە کە ئێستا تەنها لە پارێزگای هەولێر 17 قوتابخانە لە پرۆسەی دروستکردندان".
ڕاشیگەیاند: "تەنها لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان زیاتر لە هەشتا قوتابخانە دروست کراون و 1800 قوتابخانە نۆژەن کراونەتەوە و 4500 هۆڵی تازە بۆ قوتابخانەکان دروست کراون".
وەزیری پەروەردەی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم ڕاشیگەیاند کە لە ئێستادا لە قەزای کفری لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکومەت 18 قوتابخانە نۆژەن دەکرێنەوە.
