نەوەی نوێ: هاوپەیمانیەتیی لەگەڵ بزووتنەوەی ئیمتیداد کۆتایی پێ هات
نەوەی نوێ ڕایگەیاند کە هاوپەیمانیەتیەکەی لەگەڵ بزووتنەوەی ئیمتیداد کۆتایی پێ هات.
ئەمرۆ سێشەممە، جوڵانەوەی نەوەی نوێ کۆتایی هێنانی هاوپەیمانی "لە پێناو خەڵک" لەگەڵ بزووتنەوەی ئیمتیداد ڕایگەیاند، لەم بارەیەوە سروە عەبدولواحید، سەرۆكی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، "کاتێک ئێمە (نەوەی نوێ) بڕیارمان دا هاوپەیمانی لەگەڵ بزووتنەوەی ئیمتیداد بکەین، دڵنیا بووین کە دکتۆر عەلا ڕیکابی (سەرۆکی بزووتنەوەکە) کەسێکە شایەنی ئەو متمانەیەیە و هێشتا متمانەی پێدەکەین و زۆر باش دەزانین کە ئەو ڕاستگۆ و نیشتمانپەروەرە، بەڵام وا دیارە ئەو کێشانەی ڕووبەڕووی ئەم بزووتنەوەیە دەبنەوە گەورەتر و بەهێزترن لە خودی ڕیکابی و هەندێک لە هاوکارانی لە بزووتنەوەکە، بۆیە کۆتایی ئەم هاوپەیمانێتییە ڕادەگەیەنین و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین و بەردەوامیان لەسەر ڕێڕهوی چاکسازیی".
هاوپەیمانیەتی لە پێناو خەڵک لە مانگی دوازدەی ساڵی 2021 ڕاگەیاندرا، لە نێوان جوڵانەوەی نەوەی نوێ و بزووتنەوەی ئیمتیداد و هەندێک پەرلەمانتاری سەربەخۆ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاندرا.
