ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆ دەبێتەوە و پرسی بودجەى عێراق و کارەباو بەنزین تاووتوێ دەکات
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆ دەبێتەوە و پرسی بودجەى عێراق و کارەبا و بەنزین تاووتوێ دەکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 2ی ئابی 2023، حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێمی کوردستان، بەسەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، کۆ دەبێتەوە.
لە تەوەرەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، دواپێشهاتەکانی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2023-2025 و دابینکردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و ڕێڕەوی دانوستانەکانی نێوان هەولێر و بەغدا تاووتوێ دەکرێن.
بارودۆخی کارەبا و بەنزین لە کوردستان، یەکێکی دیکە دەبێت لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە و لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکەدا باسیان لێوە دەکرێت.
لە بڕگەی سێیەم و کۆتاییدا، پرۆژەی پێدانی پارە بە شێوەی ئەلیکترۆنی و پرۆژەی خەرجکردنی مووچە لە ڕێگەی هەژماری بانکی گفتوگۆ دەکرێن.
