نێچیرڤان بارزانی کردنەوەی کڵێسەی نوێی لە هەولێری پایتەختی کوردستان ڕایگەیاند
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌شدارى له ڕێوڕه‌سمى كردنه‌وه‌ى کۆمەڵگە و کاتێدراڵى نوێی پاتریەرکيی كه‌نيسه‌ى ڕۆژهەڵاتيی ئاشووری له هه‌ولێر كرد كه به ئاماده‌بوونى قەداسەتی پاتریارک مار ئاوای سێیەم، پاتریارکی کەنیسەی ڕۆژهەڵاتيی ئاشووری لە عێراق و جیهان، به‌ڕێوه چوو.
له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا كه ژماره‌يه‌ك له وه‌زيران و به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان و ديپلۆماتكاران و پياوانى ئايينيی و په‌يڕه‌وانى كه‌نيسه‌ى ڕۆژهەڵاتيی ئاشووری ئاماده‌ى بوون، نێچيرڤان بارزانى، وتارێکی پێشكه‌ش كرد بەم بۆنەیەوەو لە دەقەکەیدا هاتووە: "زۆر خۆشحاڵم لەگەڵ ئێوه‌ى به‌ڕێز له‌م ڕێوڕەسمەدا بەشدارم، پیرۆزبایی لە هەموو پەیڕەوانی كه‌نيسه‌ى ڕۆژهەڵاتيی ئاشووری دەکەم لە هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان و لە هەموو مه‌سيحييان بەگشتی بە بۆنەی کردنەوەی ئەم کۆمەڵگەیە".
هاتووەش، "لێرەدا و به‌م بۆنه‌يه‌وه به ڕێز و پێزانينه‌وه يادى خوالێخۆشبوو قه‌داسه‌تى پاتريارك مار ده‌نخاى چواره‌م، سه‌رۆكى پێشووترى كه‌نيسه‌ى ڕۆژهەڵاتيی ئاشووری ده‌كه‌ينه‌وه كه بڕيارى دا كورسيى كه‌نيسه‌كه له ئه‌مه‌ريكاوه بگوازرێته‌وه بۆ هه‌ولێر، به‌ڵام به‌داخه‌وه مه‌رگ مه‌وداى نه‌دا و به‌رله‌وه كۆچى دوايى كرد، يادى به خێر و هيوادارين كردنه‌وه‌ى ئه‌م كاتێدراڵه گيانى شاد بكات".
نێچیرڤان بارزانی جەختیکردەوە کە ئه‌و بڕياره بڕیارێکی زۆر ئازایانە بوو، هەروەها متمانە و باوەڕی بۆ مه‌سيحييه‌كان دروست کرد کە له وڵاتى خۆيان بمێننه‌وه و کۆچ نەکەن.
بارزانی وتیشی،" هەموومان لە کوردستان لە بیرمانە کاتێک باراک ئۆباما سەرۆکی ئەمه‌ریکا لە وتارە مێژووییەکەیدا شەوی 7ی ئابی 2014 بڕیاری ئەمه‌ریکاى بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى داعش دا، گوتی: (هەولێر هێڵی سوورە بۆ ئێمە)".
سەرۆکی هەرێم ڕاشیگەیاند، "ئەو ئازادییەی لە هەرێمی کوردستان بەدیهات، بووە مایەی بووژانەوە بۆ هەموو نەتەوە و ئایین و پێکهاتەکان لە کوردستان، ئەو پێکەوەژیانە، کوردستانی خۆش کرد، ئێمە دەست لە بەهێزکردنی پێکەوەژیان هەڵناگرین و زیاتر پەرەی پێدەدەین".
لە کۆتایی وتارەکەی، نێچیرڤان بارزانی وتی: "لێرەدا زۆر سوپاسی وەزارەتی ئەوقاف و وه‌زيرى ئه‌وقاف و کاروباری ئایینيی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەم کە هەمیشە مامۆستایانی ئایینی هان داوە بۆ بەهێزکردنی پێکەوەژیان، هەروەها زۆر سوپاسی یەکێتيی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان و مامۆستایانی ئایینی ئیسلام لە هەرێمی کوردستان دەکەم کە ڕێگر بوون لە بڵاوکردنەوەی وتاری دژایەتی و تێکدانی پێکەوەژیانی ئایینی لە کوردستان، لە هەمان کاتدا سوپاسی مەتران و پیاوانی ئایینی مەسیحی دەکەين لە هەرێمی کوردستان کە بە هیچ شێوەیەک ڕێگەیان نەداوە بە هیچ دەنگ و کردەوەیەکی ئیستیفزازی، یان هەڵسوکەوتێک کە دڵی موسڵمانان یان ئایینەکانی دیکە لە هەرێمی کوردستان ئازار بدات و دژی هەموو گوفتار و کردارێکی بەو شێوەیە بوونە لە هەموو جیهان".
