دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستبەسەرداگرتنی بڕێکی زۆر چەک و تەقەمەنی ڕادەگەیەنێت
دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستبەسەرداگرتنی بڕێکی زۆر چەک و تەقەمەنی ڕادەگەیەنێت.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور، سێ تۆمەتبار بەهەڵگرتنی بڕی 4 کیلۆ تیئێنتی و چەندین جۆر چەک و تەقەمەنی بێمۆڵەت و نایاسایی دەستگیرکرد.
لە ڕاگەیندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی سلێمانی هاتووە، "هێزەکانی ئاسایش دوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە و بەدەستهاتنی زانیاری، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش لە ڕۆژی 2023/8/7 سێ تۆمەتبار کە کاریان قاچاخچێتی کڕین و فرۆشتنی چەک و تەقەمەنی نایاسایی بووە، لە پارێزگای هەڵەبجە دەستگیرکرد".
هاتووەش، "دوای دەستگیرکردنی تۆمەتباران، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە پشکنین بۆ ماڵ و دوکانی تۆمەتباران کرا، لەئەنجامدا دەستگیرا بەسەر بڕی 4 کیلۆ گرام لە تیئێنتی و 53 پارچە چەکی مامناوەند و چەکی ڕاو و 10 بۆمبی دەستی لەجۆری نارنجۆک و نزیکەی 2 هەزار فیشەکی جۆراوجۆر و 4 دوربینی سەرچەک".
لەئێستادا تۆمەتباران بە ماددەی 15ی چەک ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.
