بەهۆی لافاوەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە پازدە کەس بێ سەروشوێنن
تەلەفزیۆنی ناوەندی چین ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند بەهۆی لافاوەوە لە شاری شیان لە باکوری ڕۆژئاوای وڵاتەکە دوو کەس گیانی لەدەستدا و 16 کەسی دیکەش بێسەروشوێنن، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە بارانێکی زۆر و لافاو زۆرێک لە ناوچەکانی چینیان وێران کرد بەهۆی بارودۆخی کەشوهەوای سەختەوە دوای ئەوەی زریانی "دۆکسوری" نزیکەی سێ هەفتە لەمەوبەر پارێزگای فوجیان لە باشووری وڵاتەکەی گرتەوە.
تەلەفزیۆنەکە ڕاشیگەیاند، لافاو دوو ماڵی لە گوندێکی شیان وێران کردووە، لە کاتێکدا ژێرخانی وەک ڕێگاوبان و پرد و دامەزراوەکانی دابینکردنی کارەبا زیانیان بەرکەوتووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، تیمەکانی گەڕان و ڕزگارکردن ڕەوانەی ناوچەکە کراون بۆ بەهاناوەچوونی هاوڵاتیانی ناوچەکە.
هاتووەش، چیاکانی کینلینگ لە ناوچەی شیان هێشتا ڕووبەڕووی بارودۆخی کەشوهەوای توندتر دەبێتەوە کە دەبێتە هۆی داڕمانی خاک و لەوانەیە خۆڵبارینی زیاتر بێت.
