لەترسی تەقاندنەوەی پۆلیسی فەڕەنسا تاوەری ئیڤڵی بەتەواوی چۆڵکرد لە گەشتیاران
سەرچاوەیەکی پۆلیسی فەڕەنسا ڕایگەیاند کە تاوەری ئیڤڵ لە پاریس ڕۆژی شەممە داخرا بەرامبەر بە سەردانیکەران دوای ئەوەی بەتەواوی چۆڵکرا وەک بەشێک لە ڕێوشوێنەکانی خۆپاراستن دوای ئەوەی هەڕەشەی بۆمبڕێژکردنی کرا.
ئەم ئاگادارکردنەوە بووە هۆی چۆڵکردنی سێ نهۆمی تاوەرەکە کە دەکەوێتە ناوەندی شاری پاریس، کە بەناوبانگترین شوێنی گەشتیاری فەڕەنسایە و ساڵی ڕابردوو 6.2 ملیۆن گەشتیار سەردانیان کرد.
بەرپرسانی بەڕێوەبردنی تاوەرەکە ڕایانگەیاند، لەئێستادا پسپۆڕانی ڕاگرتنی بۆمب و پۆلیس پشکنین دەکەن، لەوانە پشکنینی چێشتخانەیەک کە لە تاوەرەکەدایە.
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تاوەرەکە وتی: "ئەمە پرۆسەیەکی ئاساییە لەم جۆرە بارودۆخەدا، بەڵام دەگمەنە، لەئێستادا میوانەکان لە سێ نهۆم و لە گۆڕەپانی ژێر تاوەرەکەوە چۆڵکران".
شایەنی باسە، تاوەری ئیفێل لە ساڵی 1887 دەست کرا بە دروستکردنی و لە ئازاری 1889 تەواو بوو و لە هەمان ساڵدا دوو ملیۆن گەشتیار سەردانی کرد.
