فرۆشتنی خانووبەرە بە بیانییەکان لە تورکیا لە ماوەی مانگی ڕابردوودا كەمیکردووە
فرۆشتنی خانووبەرە بە بیانییەکان لە تورکیا لە ماوەی مانگی ڕابردوودا گەیشتە دوو هەزار و801 موڵک، بەپێی ئاژانسی ئەنادۆڵ کە لەلایەن دەسەڵاتی ئاماری تورکیاوە ئاماژەی پێکراوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەی دەسەڵاتی ئامار، "کۆی گشتی فرۆشەکان لە تورکیا لە مانگی تەمووزی ڕابردوودا گەیشتە 109 هەزار و 548 موڵک".
ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوەدا کە ماوەی ڕابردوو ڕێژەی کڕینی موڵک لە تورکیا بە ڕێژەی 28.9% کەمیکردووە، کە گەیشتە دوو هەزار و 801 موڵک، بەمەش بەشی بیانی لە کڕین و فرۆشتنی خانووبەرە لە تورکیا گەیشتە 2.4%.
ئەنتاڵیا لە پلەی یەکەمی لیستی ئەو وڵاتانەی تورکیادایە کە زۆرترین خانووبەرە دەفرۆشن بە بیانییەکان بە بڕی 998 موڵک، دواتریش ئەستەنبوڵ بە 832 موڵک و مێرسین بە 263 موڵک دێت، ڕووسەکان پلەی یەکەمیان بەدەستهێنا بە 772 موڵک، دوای ئەوە ئێرانییەکان 272 و عێراقییەکان لە پلەی سێیەم دێن بە بڕی 204 موڵک.
