سەرۆکی هەرێم نێچيرڤان بارزانی پەیامێکی لە ساڵیادی ئەنفالی بادینان بڵاوکردەوە
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچيرڤان بارزانی پەیامێکی لە ساڵیادی ئەنفالی بادینان بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، "له يادى 35 ساڵه‌ى ئه‌نفالى باديناندا، به ڕێز و شكۆدارييه‌وه يادی شه‌هيدانى خه‌ڵكى سڤيلى بادينان و ته‌واوى قوربانييانى شاڵاوه‌كانى ئه‌نفال ده‌كه‌ينه‌وه".
ساڵى 1988 له گه‌رميانه‌وه تا بادينان 182 هه‌زار هاووڵاتيى بێتاوانى كوردستان به منداڵ و ئافره‌ت و پير و گه‌نجه‌وه، بوونه قوربانيى ئه‌و تاوانه. هاتووەش، "دادگاى باڵاى تاوانه‌كانى عێراق، شاڵاوه‌كانى ئه‌نفالى به جينۆسايد و تاوانى جه‌نگ و تاوانى دژى مرۆڤايه‌تى له قه‌ڵه‌م داوه، بۆيه له كاتێكدا گيانى پاكى شه‌هيدانى ئه‌نفال به بير ده‌هێنينه‌وه، دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه كه حكوومه‌تى عێراقى فيدراڵى، ده‌بێ ئه‌ركى خۆى بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى خێزان و كه‌سوكارى قوربانييان جێبه‌جێ بكات و له ئێش و ئازاريان كه‌م بكاته‌وه".
له‌م ياده‌دا سوپاس و پێزانينمان بۆ خه‌ڵكى جوامێر و دڵسۆزى هه‌ولێر و به‌حركه و ده‌وروبه‌ريان دووپات ده‌كه‌ينه‌وه، ئه‌وان ئه‌و ڕۆژه سه‌ختانه له كه‌مپه‌كانى جێژنيكان به هاناى ڕاگوێزراوان و لێقه‌وماوانی ئه‌نفالى بادينانه‌وه چوون و ده‌ستى يارمه‌تى و هاوكارييان بۆ درێژ كردن.
