لە زیندانەوەو بە قژێکی سپی وێنەی ڕۆژنامەنووس شێروان شێروانی دەرکەوتەوە
ڕۆژی چوارشەممە، ئەیهان سەعید نوێنەری زیندانیانی بادینان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک وێنەیەکی ڕۆژنامەنووسی بەندکراو "شێروان شێروانی" لە زیندانەوە بڵاوکردەوە و نوسیویەتی: "شێروانی مەزن وێنەکانی تۆ خەمگینی کردم، پەیمان بێت سپی بوونی هەر تاڵێکی قژت بێ بەرامبەر بەسەر ستەمکاراندا تێناپەڕێت"، هەروەها وتی: دەزانم براکەم لە ناو هەر تاڵێکی پرچی سپیدا خەمێکی ئەو نیشتیمانەی تێدایە.
ڕۆژنامەنووس شێروان شێروانی لە مانگی یازدەی 2020 لەگەڵ کۆمەڵێک ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی سیاسی دەستگیر کرا، لەلایەن ئاسایشی دهۆکەوەو ماوەیەک پێش ئێستا بە چوار ساڵ زیندانیی سزادرا لەلایەن دادگای هەولێرەوە و بڕیارە لە ساڵی 2027 ئازادبکرێ.
شێروان ڕۆژنامەنووسێکی ئۆپۆزسیۆنە زۆر جار ڕەخنەی لە دەسەڵات و بەرپرسانی هەرێمی کوردستان دەگرت، لە تشرینی دووەمی ساڵی 2020 لەلایەن ئاسایشی دهۆکەوە دەستگیر کرا و بڕیارە لە ساڵی 2027 ئازادبکرێ.
