فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بە چڕیی بناری قەندیل و شارباژێر و باڵەکایەتی بۆردوومان کرد
لە کاتە سەرەتایەکانی رۆژی هەینی (1ی ئەیلولی 2023)، فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بە چڕیی بناری قەندیل و شارباژێر و باڵەکایەتی بۆردوومان کرد.
بەگوێرەی ئەو ڤیدیۆیانەی کە بڵاوکراونەتەوە کە هێرشی فڕۆکەکانی تورکیا پشتڕاست کردەوە، "فڕۆکەی جەنگیەکانی تورکیا لەسەر ئاستێکی نزم بە ئاسمانی شارباژێڕ لە سنووری پارێزگای سلێمانی و بناری قەندیل و دەڤەری ڕاپەڕین و باڵەکایەتی سەر بە پارێزگای هەولێر دەخولێنەوە و بە چڕیی ئەم ناوچانە بۆردوومان دەکەن".
بەپێی پەیامنێری ئاژانسی "رۆژ نیوز"، لە سنووری بناری قەندیل و دەڤەری ڕاپەڕین لە بۆڵێ و دۆڵی شاورێ لە بناری قەندیل دەنگی فڕۆکە دەبیسترێت و دەنگی بۆردوومان بیستراوە.
بەپێی ڤیدیۆکانی خەڵکانی سنووری ئەم ناوچانە کە بۆردومانەکانی سوپای تورکیا پشتڕاست کردەوە، ترس و هەرەسانی هاوڵاتیانی ئەم ناوچانە بەدیار دەخات لە بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر گوند و ناوچەکانیان.
جێی ئاماژەیە، کە بەهۆی بۆردوومانە چڕەکەی ئەمشەوی فڕۆکەکانی سوپای تورکیا لە سنوری ناحیەی ئیسێوە لە پشدەر، شوشەی پەنجەرەی چەند ماڵێک شکاوە، هەروەها زانیاری زیانی گیانی و ماددی تر تا ئێستا نەزانراوە.
