هەلیکۆپتەرێک لە ئیمارات بە سەرنشینەکانەوە کەوتە خوارەوە و گەڕان بە دوایدا بەردەوامە
کۆمپانیای فڕۆکەوانی مەدەنی ئیمارات ڕۆژی هەینی پشتڕاستی کردەوە کە ئاگادارکراوەتەوە لە کەوتنە خوارەوەی هەلیکۆپتەرێکی سەر بە کۆمپانیای "ئەیرۆگولف" لە دەریادا.
ئاژانسی هەواڵی ئیمارات لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات کە کەرتی لێکۆڵینەوەی ڕووداوە ئاسمانییەکانی ئیمارات لە دەوروبەری کاتژمێر 20:30ی شەوی پێنجشەممە هەلیکۆپتەرێک کەوتە خوارەوە، لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژە بەوە کراوە کە هەلیکۆپتەرێکی جۆری Bell212 کە سەر بە کۆمپانیای ئایرۆگولف بووە کەوتۆتە خوارەوە.
بەرپرسانی ئیمارات ڕایانگەیاند کە فڕۆکەکە دوو فڕۆکەوانی لە ڕەگەزی میسری و ئەفریقای باشووری هەڵگرتووە لە کاتێکدا لە فڕۆکەیەکی ڕاهێنانی شەوانەدا بوون کە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئەلمکتوم لە ئیمارات فڕی.
کەرتی لێکۆڵینەوەی دەسەڵاتی گشتی فڕۆکەوانی مەدەنی ئیمارات ڕایگەیاند، تیمەکانی گەڕان و ڕزگارکردن پاشماوەی فڕۆکەکەیان دۆزیوەتەوە و هێشتا گەڕان بەدوای تیمی فڕۆکەکەدا بەردەوامە، لە کاتێکدا تیمی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوە ئاسمانییەکان گواستراونەتەوە بۆ شوێنی ڕووداوەکە.
